سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

شاسوار عەبدولواحید: ئەوانەی بەم سەرمایە کێشەی نەوتیان هەیە، بە پێی توانا لە سبەینێوە هاوکاریان دەبین

زێد نیوز:

سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ رایگەیاند "لای ئێمە سیاسەت بریتییە لە پێشکەشکردنی خزمەت و دروستکردنی ململانێ و ئیحراجکردنی دەسەڵات و دەرخستنی بێتوانایی و فاشیلییەتییەتی، نەک قسەی زلی سیاسی لەسەر شاشە،یاخود کۆمەڵە بریار و بابەت و قسەی سیاسی بێمانا و پارەسەرفکردن لە بارەگا و کادیری حیزبی و چاخواردنەوەی ناو بارەگاکان".


شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ داواى لێبوردن لە هاووڵاتیانى کوردستان دەکات کە توانا و ئیمکانیەتی زۆریان نییە، خەڵکێکی زۆر بەم سەرمایە کێشەی سوتەمەنییان هەیە، کارەبایان نییە، غازیش وەک جاران نییە و نەوتیشیان نییە. 

سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ جەختدەکاتەوە "بۆیە ئێمە لە سبەینێوە لە زۆربەی کۆڵانەکانی هەولێر، سلێمانیی، دهۆک، هەڵەبجە، کەرکوک و بەشێک لە قەزاکان، بڕێک نەوت دابەش دەکەین بەسەر زیاتر لە ٢،٠٠٠ ماڵ، بە بێ بەرامبەر، بەڵکو هەر چۆن بێت لەم سەرمایە فریای ئەو خێزانانە بکەوێت".

دەشڵێت "ڕوڕەشیی بۆ ئەم دەسەڵاتە فاشیلە کە سەرباری ئەو هەموو سەروەت و داهاتە زۆرە، ناتوانێت کارەبا و سوتەمەنیی بۆ خەڵک دابین بکات".

لەبارەى وێنەکەشیەوە، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ نوسیویەتى "تێبینی: وێنەکە ئەمڕۆیە، خۆشمان لە ماڵەوە بەم سەرمایە بە قەمسەڵەوە ،چ جا ماڵی فەقیرێک کە نە نەوت، نە غاز ، نە کارەبای نییە".

ئاماژە بەوەش دەکات "بە راستی من هەست بە شەرمەزاری دەکەم و خەجاڵەتم کە ئێوە دۆختان وەهایە".




ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-10
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]