سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

سه‌رله‌نوێ ته‌قه‌ له‌ ته‌نكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی غاز كرا .. ته‌قه‌كه‌رێكیان ده‌ستگیركرا و ئه‌وانی تر هه‌ڵهاتوون

زێد نیوز:

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند : ئەمشەو لە ناحیەی تەکیە دوو ئۆتۆمبیلی جۆری ئۆپڵ و لاندکرۆز تەقەیان لە تەنکەرەکانی گواستنەوەی غاز کرد، لەلایەن ئاسایشی ناحیەکەوە تەقەکەرێک بە ئۆتۆمبیلە ئۆپڵەکە دەستگیرکراوە و دوو تەقەکەری دیکە بەلاندکرۆزەکەوە ھەڵھاتوون.


ناسنامەی چەکدارەکان ناسراوە! پێویستە ھەڵھاتوەکانیش دەستگیر بکرێ و ئەوەشی لەپشت ئەم تەقەکردنەوەیە ڕوبەڕوی سزای یاسایی بکرێتەوە.

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەم چەکدارانە سەربەوانەن کەدژی ئەم کۆمپانیایه‌ن کارەکەی بۆ دەرچووەو دەیانەوێ ھەر خۆیان ئەو کارە بکەن!.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-10
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]