سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

سبه‌ینێ له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كرایه‌ پشوی فه‌رمی

زێد نیوز:

دیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا بڕیاریدا سبه‌ینێ (دوشه‌ممه‌) بكاته‌ پشوی فه‌رمی له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سنوری په‌روه‌رده‌كانی پارێزگاكه‌.


له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "لەبەر سەلامەتی گیانی قــوتابیان و خوێـندكاران و بــەهۆی ئەو شەپۆل و زوقــمەی رووی لەناوچــەكەمان كردووە، سبـــەینێ دوو شەممــە 10ی شوباتی 2020 پشــوی رەسمی دەبێت لەســەرجەم ناوەنــدەكانی خوێندن لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە".

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ "بەڵام تاقیكردنەوە بەراییەكانی قۆناغی 12ی دەرەكی بەردەوام دەبێت و لەكاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت".


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-10
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]