سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

ئه‌و كلۆره‌ی به‌سه‌ر ئاوی ده‌وروبه‌ری سلێمانی دابه‌ش ده‌كرێت هه‌مووی به‌سه‌رچووه‌

زێد نیوز:

ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند "سەرجەم ئەو کلۆرەی کەدابەش دەکرێت بەسەر ئاوی دەوروبەری سلێمانی بەسەرچووە".


كاسترۆ مه‌عروف، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌ هه‌ژماری خۆی بڵاوی كرده‌وه‌ "وەک سەرۆکی هەرسێ لیژنەی (یاسایی، دارایی، تەندروستی) لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەئاگاداری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەردانی مەیدانیمان کرد بۆ گەنجینەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەروبەری سلێمانی بۆمان دەرکەوت کۆی کلۆری ناوگەنجینەی ناوبراو لەجۆری پاودەر لەساڵی 2018بەسەرچوەو تاوەکو ئێستاش بەکار دەهێنرێت".

رونیشیكرده‌وه‌ "بۆئەم مەبەستە سەردانی داواکاری گشتی سلێمانیمان کرد دواتر لەڕێگای دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنەوە نوسراومان ئاڕاستەی بەڕێزیان کرد بۆ گرتنە بەری ڕێکاری یاسای بەرامبەریان".


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-10
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]