سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

دەربارەی پارەی سزاکانی هاتووچۆ چەند بڕیارێک دەرکرا

زێد نیوز:

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند :


جێبه‌جیكردنی بڕیاری دانی پاره‌ی سزای هاتووچۆ به‌شێوه‌ی قیست به‌بێ هیچ پێشه‌كییه‌ك كه‌ پێشتر ده‌بوایه‌ هاووڵاتی بڕی 250 هەزار دینار وه‌كو پێشه‌كی بدات

له‌كاتی ئه‌نجامدانی كڕین و فرۆشتن له‌سه‌ر هه‌ر ئۆتۆمبێلێک كه‌ پاره‌ی سزای له‌سه‌ر بێت ده‌توانرێت پاره‌كه‌ نه‌درێت و ‌بكرێت به‌ قیست و بكه‌وێته‌ سه‌ر لایه‌نی كڕیار به‌ مه‌رجێك هه‌ردوولا ( كڕیار و فرۆشیار ) ڕازی بن و ‌كڕیار به‌ڵێننامه‌ بدات له‌ هاتوچۆ كه‌ پاره‌كه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵێك ده‌دات

له‌ حاڵه‌تی به‌سه‌رچوونی ساڵانەی ئۆتۆمبێل و کەڵەکەبوونی بڕێکی زۆری پاره‌ی سزای هاتووچۆ ڕێگاده‌درێت به‌تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵانەکە به‌مه‌رجێك خاوه‌ن ئۆتۆمبێل بەڵێننامە بدات كه‌له‌ماوه‌ی ساڵێك پاره‌كه‌ بدات و ساڵانەکەشی بۆ ماوه‌ی ساڵەکە بۆ نوێ ده‌كرێته‌وه

پشكنینی ئۆتۆمبێل لە حاڵەتی کڕین و فرۆشتن کە پێشتر ته‌نها بۆ ماوه‌ی شەش مانگ كاری پێدەکرا کراوەتە ماوه‌ی ساڵێک


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-10
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]