سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

چیرۆکی ئەو وێنەیەی فۆتۆگرافەرەکەی توشی کێشەیەکی گەورە کرد

زێد نیوز:

زۆرێک لە خەڵکی ئاشنای ئەم وێنەیەن کە لەسەردەمی برسێتی و وشکە ساڵی خواروی سوداندا گیراوە، دەشزانن لەپشت ئەم وێنەیەوە چ تراژیدیایەک بەدی دەکرێت.


وێنەکە یەکێکە لە فۆتۆکانی کیڤن کارتەری فۆتۆگرافەر، فۆتۆی کچێکی منداڵە کە لەبرسان دەگری و دەنالێنێت و لەتەنیشتییەوە داڵێک بەپەرۆشەوە تەماشای دەکات و چاوەڕوانی مردنی دەکات بۆ ئەوەی بیخوات 

فۆتۆکە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر مرۆڤایەتی بەجیهێشت و بووە یەکێک لە کاریگەرترین چیرۆکی منداڵێک کە لەم سەردەمی تەکنەلۆژیایە دەژی و کەچی وەختە لەبرساندا بمرێت

کیڤین کارتەر لەخواروی ئەفریقا گەورە بووە 

لەمیانەی شەڕی دەمارگیری و رەگەزپەرستی خواروی ئەفریقا بووە بە یەکێک لەو فۆتۆگرافەرانەی کە سەرقاڵی کاری دۆکیۆمێنتاری بووە لەبارەی رەفتاری سپی پێستەکان بەرامبەر رەشپێستەکان و هاوکات شەڕی رەشپێستەکان لەناو خۆیاندا 


لەماوەیەکی کەمدا کارتەر کۆمەڵێک دیمەنی لە تاوان و کوشتن و کارەسات و وێرانکاری بەدی کرد و بەوێنە تۆماری کردن 

کارتەر لە یاداشتەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات "هەست بە بێزاری و قێزەونی ئەو کارانەم دەکرد، کەچی خەڵک باسی ئەو وێنانەیان دەکرد و سەرسامی خۆیان بەرامبەری دەردەبڕی. پاشان بۆم دەرکەوت وێنەکانم خراپ نیین" 

ساڵی 1993، کارتەر گەشتێکی بۆ سودان ئەنجامدا بەمەبەستی بینینی ئەو برسێتییەی کە ئەو وڵاتەی تەنی بوو، هاوکات ئەو کاتانە لەترسی بڵاوبونەوەی نەخۆشی نەیدەتوانی دەست لەو خەڵکە بدات و لێیان نزیک بێتەوە 

لەکاتی گەشتەکەیدا یەکێک لەوێنە بێزارکەر و بە ئازارەکان دیمەنی برسێتی ئەو منداڵە روتانە بوو کە لەبرسان دەگریان و هاواریان دەکرد 

بەئازارترینیان وێنەی ئەو منداڵە کچە بوو کە لەبرسان کەوتبوو و داڵێک لە تەنیشتیەوە خۆی مەڵاسدابوو تا گیان لەدەست بدات و بیخوات 

منداڵەکە دەیویست بەرەو سەنتەری خۆرئاوای شارەکەی بڕوات بەڵام ماندوێتی و برسێتی بڕستی لێ بڕی بوو نەیدەتوانی هەنگاو هەڵبهێنێت و کاتێک کارتەر ویستی وێنەی بگرێت لەو کاتەدا داڵەکە نیشتەوە و چاوەڕوانی منداڵەکەی دەکرد تا گیانلەدەست بدات و بێتەسەر لاشەکەیی و بیخوات 

کارتەر وێنەکەی گرت و داڵەکەی دورخستەوە و منداڵەکەی بەجێهێشت

وێنەکە لە 26ی مارتی 1993 لە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا بڵاوکرایەوە 

بڵاوکردنەوەی وێنەکە کۆمەڵێک پرسیاری بەدوای خۆیدا هێنا، کە بۆچی کارتەر بەو جۆرە منداڵەکەی جێهێشت تا داڵەکە بیخوات؟ 

لەلایەن رۆژنامەنوسان و هاووڵاتیانەوە سەرزەنشتییەکی زۆر کرا، بەڵام سەرەڕای ئەو هەموو رەفتارانە کەچی ساڵی 1994 خەڵاتی پۆلیتزەری جیهانی پێبەخشرا

دوای دوو مانگ لە بڵاوکردنەوەی وێنەکە، کارتەر دەیویست بەئۆتۆمبێلەکەی گەشتێک بکات بەڵام بە دوکەڵی کاربۆن مۆنۆکسایدی ئۆتۆمبێلەکەی خنکا و گیانی لەدەستدا

کارتەر لەدوا ساتەکانی ژیانیدا وتی "زۆر بەداخەوەم و داوای لێبوردن دەکەم". 

لەبارەی ژیانی خۆشیەوە ئاماژەی بەوە کرد "تاڵییەکانی ژیان، ساتە خۆشەکانی ژیان لەناو دەبات. لەکاتێکدا خۆشی زۆر بەدەگمەن چنگ دەکەوێت". 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-07
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]