سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

مۆمیایەکی تەمەن سێ هەزار ساڵ قسە دەکات.. گوێ لە دەنگی بگرە بزانە ئەڵێ چی؟

زێد نیوز:

نیسایمەن، راهیبێکی میسرییە کۆنەکانە کە وەکو کاری ڕۆژانەی خۆی لە پەرستگای کرانک لە (سیبیس) لەسەردەمی فیرعەون رامسیسی شەشەم، لە سروتە ئاینییەکاندا گۆرانی و سرودی ئایینی دەوتەوە.


ئەمڕۆ و پاش سێ هەزار ساڵ لە مردنی، زاناکان  بەیارمەتی سری دی و رێڕەوی دەنگی هەوڵ بۆ دروستکردن و گەڕانەوەی دەدەن. 

مۆمیای نیسایمەن لە مۆزەخانەی شاری لیدز لە بەریتانیا پارێزراوە، بۆ یەکەمینجار لە ساڵی 1824 مۆمیاکەیان کردەوە، پاش لێکۆڵینەوەیەکی زۆر بۆیان دەرکەوت کە نزیکەی پەنجا ساڵ ژیاوە بەبێ ئەوەی هیچ ئازارێک بە ئێسقانی ملی بگات. 

نوسراوی سەر تابوتەکەی وا نیشانی دەدات ئاواتی ئەوە بووە کە دوای مردنیشی بتوانێ قسە بکات و دەنگی هەبێت. 

ئەمە بووە بابەتێکی هەنوکەیی گرنگ و لە رۆژنامە و گۆڤارە زانستییەکاندا بڵاوکرایەوە. 

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان دەنگێکی سەیر و نامۆی لێ دەبیسترێ، بەمەش ئەکرێت جارێکی دی دەنگی مۆمیاکە بە بەکارهێنانی سکان و سری دی و قورگێکی ئەلەکترۆنی بهێنرێتەوە. 

توێژەرەکان هەستان بەدروستکردنی کۆپی دەقا و دەقی دەنگەکەی بە بەکارهێنانی ئەو پەڕۆ و قوماشەی کە لاشەی پاراستووە. بەڵام دەتوانرێ لە کۆی هەموو قسەکانی تەنها دەنگی یەک پیت دروست بکرێ. 

توێژەرەکان لە ساڵی 2016دا مۆمیاکەیان برد بۆ نەخۆشخانەی گشتی لیدز بۆ  ئەنجامدانی پشکنین بە تیشکی (سی تی). 

پاشان توانیان بەهۆی پرێنتی سری دی هەواییەوە پەیوەندی ببەستن بە قورگێکی دەستکردەوە بۆ بەدەستهێنانی تەنها یەک دەنگ کە دەنگی (ئا) یان (ئێ) دەبیسترێ و بە ئینگلیزی واتە جێی نوستن یان خراپ دێت. 
لەوانەشە لە داهاتودا توێژەرەکان سەراپای ڕستە و وشەکانی مۆمیاکراوەکە بەدەست بهێنن.

دکتۆر دەیڤد هاوارد، لەبارەی ئامادەکاری ئەم لێکۆڵینەوەیە دەڵێ " ئەمە پڕۆژەیەکی گەورە و پەنجەرەیەکی گەورەیە بەڕوی تەکنەلۆژیاوە بۆ بەدیهێنانی یادەوەری و قسە و باسی رابردوو، دەبێتە یەکەمین پڕۆژە بۆ گوێگرتن لە کەسانێک کە سێ هەزار ساڵ لەمەوبەر ژیاون. 

تویژینەوەکان دەری دەخەن کە تەکنیکی وەبەرهێنانەوەی ئەم دەنگانە بەسەرکەوتوویی ئەنجامدراوە لەسەر کەسێکی مردو لەکاتێکدا مۆمیاکە نییە کە قسە دەکات بەڵکو وای بۆ دەچن کە ئەوە ئەو دەنگە بێ کە کاتی خۆی لێوەی هاتووە. 

بەڵام بۆ ئێستا ئەمە هەنگاوێکی زۆر باشە بۆ مۆزەخانەی مۆمیا لە شاری لیدز کە نزیکەی 200 ساڵە خەڵک سەردانی دەکات. 

پرۆفیسۆر جۆن فیلیچە دەڵێت "لەکۆتایدا ئەم داهێنانە هەلێکی باشمان دەداتێ بۆ گوێگرتن لە دەنگی ئەو کەسانەی کە لەمێژە مردوون و بە پارچە پەڕۆیەک یان پارچە کاغەزێک داپۆشراون و پارێزراون. 

پرۆفیسۆر فیلیچە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت "ئەمە داهاتێکی باشە بۆ مۆزەخانەی لیدز و هاوکات ئەوەمان بیردەخاتەوە کە میسرییە کۆنەکان دەڵین :بەناوهێنانی کەسە مردووەکان جارێکی دی رۆحەکانیان زیندو دەبنەوە و دێنەوە ژیان". 
 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-07
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]