سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

كه‌ڵه‌شێرێكی سه‌ربڕاو بۆ ماوه‌ی 18 مانگ به‌بێ سه‌ر ژیا

زێد نیوز:

له‌روداوێكی كه‌موێنه‌دا له‌ یه‌كێك له‌ كێڵگه‌كانی كۆلۆرادۆ، خاوه‌ن كێلگه‌كه‌ كه‌ڵه‌شێرێك سه‌رده‌بڕێت به‌ڵام كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ به‌زیندویی مایه‌وه‌ و به‌بێ سه‌ر بۆ ماوه‌ی 18 مانگ ژیا‌.


ساڵی 1945 كه‌ڵه‌شێرێكی ته‌مه‌ن 5 مانگ كه‌ ئه‌مڕۆ وه‌ك موعجیزه‌یه‌ك باس ده‌كرێ به‌بێ سه‌ر توانی ماوه‌یه‌كی زۆر بژی و به‌ (موعجیزه‌ی مایك) ناوبرا. 

ئه‌م كه‌ڵه‌شێره‌ له‌كێك له‌ كێڵگه‌كانی كۆلۆرادۆ ده‌ژیا، له‌ 10ی تشرینی یه‌كه‌می 1945 (لۆید ئۆڵسن) خاوه‌نی كێلگه‌كه‌ نزیكه‌ی 50 مریشك و كه‌ڵه‌شێری سه‌ربڕی، به‌ڵام یه‌كێكیان ره‌تیكرده‌وه‌ بمرێ وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بووبێ به‌سه‌رێكی له‌تكراوه‌وه‌ هه‌ڵسا و هه‌ڵهات و هاوكات هه‌وڵیدا به‌دوای خواردندا بگه‌ڕێ. 

ئۆڵسن-ی خاوه‌ن كێڵگه‌كه‌ كه‌ڵه‌شێره‌ سه‌ربڕاوه‌كه‌ی ناونا (مایك) و بڕیاریدا خۆی به‌خێوی بكات. 

ئۆڵسن به‌ به‌كارهێنانی قه‌تره‌ی چاو خواردن و خواردنه‌وی ده‌كرد به‌ قورگی كه‌ڵه‌شێره‌كه‌دا. 

زاناكان له‌و بڕوایه‌دان له‌كاتی سه‌ربڕینیدا خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌مارێكی به‌شی سه‌ری بڕیوه‌ و كاری له‌ هه‌مو ژیانی نه‌كردوه‌ و ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت كه‌ نیوه‌ی سه‌ری لێ بۆته‌وه‌ و شێوه‌یه‌كی ناته‌واوی پێ به‌خشی. 

خاوه‌نی كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ هه‌ستا  به‌ ئه‌نجامدانی گه‌شتێك به‌ناو ئه‌مریكادا به‌ خۆیی و كه‌ڵه‌شێره‌ بێ سه‌ره‌كه‌ی تا خه‌ڵكی له‌ نزیكه‌وه‌ بیبینێ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌نگیدایه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت بوو به‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی بازرگانی چاك  بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی كه‌ مانگانه‌ بڕی 4500 دۆلاری جنگ ده‌كه‌وت و به‌مه‌ش نرخی كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ی گه‌یشته‌ 10 هه‌زار دۆلار. 
ئه‌مه‌ پاڵی به‌ خاوه‌ن كێڵگه‌ چاوچنۆكه‌كانه‌وه‌ نا هه‌مان ئه‌زمون به‌سه‌ر مریشك و كه‌ڵه‌شێره‌كانیان تاقی بكه‌نه‌وه‌ به‌ڵام هه‌مو هه‌وڵه‌كانیان شكستیهێنا. 
ماوه‌ی 18 مانگ مایك له‌ گه‌شتدا بو به‌ناو خاكی ئه‌مریكادا تا ئاكام له‌ناوچه‌ی فۆنێكس خۆی بینییه‌وه و له‌ 17ی مارتی ساڵی 1947 له‌هۆتێلی فۆنێكس كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ی به‌هۆی ده‌نكه‌ شامییه‌كه‌وه‌ خنكا و خاوه‌نه‌كه‌ی پێداویستیی ته‌واوی پێ نه‌بوو تا كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ تێر بكات بۆیه‌ زۆری نه‌برد مردار بوه‌وه‌. 
هه‌رچی ئۆڵسنی خاوه‌نی بوو نه‌یده‌ویست دانبه‌وه‌دا بنێ كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ی مردووه‌ و به‌ ئاژانسه‌كانی ده‌وت گوایه‌ فڕۆشتویه‌تی.
 
دانیشتوانی ناوچه‌ی فروتتا وه‌ك یاده‌وه‌رییه‌ك په‌یكه‌رێكیان بۆ كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ دروستكرد، جگه‌ له‌وه‌ش ساڵانه‌ له‌مانگی مایسدا فێستیڤاڵی تایبه‌ت به‌ كه‌ڵه‌شێری بێسه‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ رێزگرتن له‌و كه‌ڵه‌شێره‌ی توانی 18 مانگ به‌بێ سه‌ر بژی. 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-07
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]