سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

کچەکەی راسپۆتین ماریا راسپۆتین

زێد نیوز:

هەروەکو باوکی جادوگەر و سەرنجڕاکێش بوو بە کچی پیاوە راهیبە شێتەکە ناوبانگی دەرکردبوو ،کت و مت لە باوکی دەچوو.


ماریا ساڵی 1898 لە گوندی پۆکراڤسکۆی سیبریا لەدایکبووە،  ئەو ساتانە راسپۆتینی باوکی بە پیاوێکی قەشەی پیرۆز ناودەبرا کچەکەشی لە کەنیسەدا سەرقاڵی نوێژکردن و خوداپەرستی بوو.

 لەتەمەنی 12 ساڵیدا لەگەڵ باوکی و ڤارڤارای خوشکی دەچن بۆ سانپترسبۆرگ و  لەوێ ناوی خۆی گۆڕی بە ماریا. 

ماریا لەوێ ئەکەوێتە داوی خۆشەویستی گریگۆری خزمیان، گریگۆری پیاوێکی رەق و توند بوو لەوێ رێی پێنەدەدا بە ئارەزوی خۆی بچێتە دەرەوە، بینین و دیداری پیاوانی زۆر بە وردی چاودێری دەکرا. 

گریگۆری لەماڵی قەیسەر چارەسەر و چاودێری نەوەکانی قەیسەری دەکرد، ماریا دواتر پەیوەندی لەگەڵ کچەکانی رۆمانۆڤ پەیداکرد. 

لەساڵی 1916 راسپۆتین کوژرا تەنها ئەو لاشەکەی ناسیەوە و پاشان خۆیی و خوشکەکەی تری بۆ ماوەیەکی کەم لەکۆشکی شاهانە مانەوە. 
 
ئەو ساتانە ساتەوەختی دوا حوکمی ئیمپراتۆریەتی قەیسەر بوو ئەلیکسەندەر وەک سەرسامییەک پێی 50 هەزار رۆبڵی پێدەدات تا هەڵبێن و رزگاریان بێت. 

ساڵی 1917 ماریا شوی کرد بە بۆریس سۆلۆڤیڤ کە جێگری گریگۆی بوو، 
پاشان رایان کرد بۆ ئەوروپا و بوونە خاوەنی دوو منداڵ، بەڵام لەوێ قورسی ژیان و دەربەدەری ژیان وای لێکرد کە وڵات بە وڵات بگەڕێت، تا ساڵی 1926 بۆریسی مێردی کۆچی دوایی کرد. 

ئەو کاتانە خزم و کەسوکاری ماریا لەترسی کاری زۆرەملێ لەناو کەمپەکاندا خۆیان حەشاردابوو، دوایی وەک سەماکەرێک لە یانەکانی شەواندا کاری دەکرد و سەراپای ئەوروپا گەڕا تا دواجار لەکاری سێرکدا خۆی بینییەوە. 

بەکارهێنانی ناوی ماریا لەگەڵ ناوی راسپۆتینی باوکی هەرگیز بێزاری نەکردووە و شانازی پێوە کردووە و هەمیشە وەک کچی کاهینە خراپەکە ناوبانگی دەرکردووە و بانگ کراوە.

ساڵی 1930 دوو کتێبی لەسەر گریگۆری دەرکرد پاشان لەگەڵ گروپی سێرکەکەی بەرەو ئەمریکا ملینا و بۆ هەتاهەتایە لەوێ مایەوە. 

ساڵی 1935 پاش ئەوەی ورچ پەلاماریدا وازی لەکاری سێرک هێنا. 

ماریا لەم بارەیەوە دەڵێت "ئەگەر لێم بپرسن گەر بتەوێت لە قەفەسێکدا لەگەڵ ئاژەڵەکاندا بمێنیتەوە دەڵێم بەڵێ چونکە چەندساڵێکی زۆرم لەگەڵ بۆڵشیڤیکس وەک ئاژەڵێک لەناو قەفەسدا ژیانم بردۆتە سەر". 
هەمان ساڵ واتا لە ساڵی 1935 بەدواوە شوی کرد بە گریگۆی بێرنادسکی کە ئەندازیاری کارەبا بوو و هەر لە روسیاوە دەیناسی ، بەڵام پاش شەش ساڵ جیابوونەوە. 
ئینجا ماری بووە هاووڵاتییەکی ئەمریکی و لەدوای جەنگی جیهانی دووەمدا ماریا لەسان پیدرۆ و لۆس ئەنجلوس لەکارگەیەکی دروستکردنی بەلەم و پاپۆڕدا کاری دەکرد. 

کاتێک ئەمریکا ترسی لەپەرەسەندنی بیری کۆمۆنست لەلا پەیدابوو ئەمیان دەستگیرکرد بە تۆمەتی بیری کۆمۆنیستی، ئەمیش بۆ بەرپەچدانەوەی ئەو تۆمەتە ساڵی 1948 نامەیەکی توندی بۆ رۆژنامەی لۆس ئەنجلۆس تایم نووسی و پێی وتبوون کە وا من لەقوڵایی دڵمەوە ئەمریکام خۆشدەوێ. 

ماریا لەتەمەنی 57 ساڵیدا خانەنشین دەکرێت و خۆی بۆ خزمەتکردنی منداڵان و کاروباری کۆمەڵایەتی تەرخان دەکات.

ماریا دوا ساتەکانی ژیانی لە لۆس ئەنجلۆس بەسەردەبات لەکەنیسەکاندا ژیان بەسەردەبات و ساڵی 1977 لەتەمەنی 79 ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات و دواهەمین یادەوەرییەکانی لەوێ تۆمار دەکات. 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-07
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]