سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ڕاپۆرت

تێچوی گەشتەکەی نێچیرڤان بارزانی و شاندەکەی هەرێم بۆ داڤۆس چەند لەسەر هەرێمی کوردستان کەوتووە؟

زێد نیوز:

بەشداریکردنی شاندێکی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی جیهانی داڤۆس کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە و رۆژنامەنوسێکی ئەمریکی لە بەدواداچونێکیدا تێچوی بەشداربونی هەر بەشداربوویەک لەو کۆڕبەندە جیهانییە ئاشکرا دەکات و بەگوێرەی ئەو بەدواداچونە تێچوی بەشداربونی نێچیرڤان بارزانی لەو کۆڕبەندە بە 723 هەزار دۆلار مەزەندە دەکرێت کە لەسەر هەرێمی کوردستان وەستاوە.


رۆژنامەنوسی کورد دڵشاد مەجید لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک ئاماژەی بە بەدواداچونەکەی ئەو رۆژنامەنوسە ئەمریکییە کردووە و تیایدا ئاماژەی بەوە کردوە:

ئەندرۆ روس سوركین، رۆژنامەنووسی ئەمریکی، نوسەری ستوونی دارایی لە رۆژنامەی نیوۆرک تایمز، لەساڵی ٢.١١ دەکەوێتە پرسیار، لەوەی کەچۆن خەڵک دەگاتە داڤۆس..؟؟

ئەم بەدواداچونەی ئەندرۆ پەردەی لەسەر بازرگانیەک ھەڵدایەوە.. کە ئەم کۆبوونەوەیەی داڤۆس ئەوەندە بۆ مەیسەرکردنی مامەڵە بازرگانیەکانە، ئەوەندە بۆ خەمی باسکردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی دونیا نیە. 

بەگوێرەی قسەکانی ئەندرۆ ئەم کۆڕبەندە ساڵانە ١٨٥ ملیۆن دۆلاری دەستدەکەوێت.. لێرەوە گەیشتە راستی و دروستی ئامار و داتای نرخی تێچووی ھەر بەشداربویەک لە کۆڕبەندی داڤۆس.

ئەندرۆ بەم شێوەیە نرخی ھەر بەشداربویەک یا چەند بەشداربویەک بەگوێرەی پلەو پایەی پۆڵێن دەکات. 

بەگوێرەی بەدواداچونی ئەو رۆژنامەنوسە ئەمریکییە: 

▪️نرخی یەک کەس کە بانگێشی کۆبونەوەکە بکرێ ، ( ٥٢) ھەزار دۆلارە. وەنرخی گەیشتنیشی بەفرۆکە بۆ داڤۆس ( ١٩) ھەزار دۆلارە.. واتە ھەر بەشداربوویەک دەبێت (٧١) ھەزار دۆلار بژمێرێت بۆ ئەوەی بەشداری ئەو کۆربەندە بێ.

▪️ئەوکەسەی بیەوێ بەشداری دانیشتنە تایبەتەکانی بواری پیشەسازی بکات.. ئەوا ئەو کەسە پلەی ( بەشداربووی پیشەسازی) پێدەدرێ.. نرخی ئەو پلەیەش ( ١٣٧) ھەزار دۆلارە.. لەگەڵ بلیتی فڕۆکەو باج كە ( ١٩) ھەزار دۆلارە . واتە دەبێ ( ١٥٦) ھەزار دۆلار بژمێرێ.

▪️بەڵام کەم کەسایەتی پیشەسازی بەتەنیا بەشداری ئەم جۆرە کۆبوونەوانە دەکات.. کاتێ بیەوێ کەسێک ھاوەڵی بکا.. لێرە پلەکەی و نرخەکەی جیاواز تر دەبێ .. لێرە پلەکەی دەبێتە ( ھاوبەشی پیشەسازی) نرخەکەشی بە ( ٢٦٣) ھەزار دۆلارە.. دیسانەوە دەبێت دوو بلیتی فڕۆکەش بۆ ھەریەکێیان بە ( ١٩) ھەزار دۆلار بکڕێ.. واتە نرخی ھەردووکیان پێکەوە( ٣٠١) ھەزار دۆلارە .

▪️بەڵام کاتێک کەسێک ویستی دارودەستەکەی ھاوڕێیەتی بکا لە داڤۆس.. لێرەوە دیسانەوە پلەکەی و نرخەکەی گۆڕانکاری بەسەردادێت و مەرجدار دەبێت..
نابێت ئەو کەسە شاندەکەی لە ( ٥) كەس زیاتر بێ، ھەروەھا دەبێت یەکێک لەئەندامەکانی شاندەکەی ( ژن) بێ.
لێرە ئەو کەسە پلەکەی دەبێت بە ( ھاوبەشی ستراتیجی) وە نرخی ئەو کەسە بە تەنیا ( ٥٢٧) ھەزار دۆلارە .. لەگەڵ نرخی پێنج بلیتی فڕۆکەش، کە ھەریەکەی بە ( ١٩) ھەزار دۆلارە و سەرجەمی دەکاتە ٦٢٢ ھەزار دۆلار..

لەبەدواداچونەکەی ئەو رۆژنامەنوسە ئەمریکییە دەرکەوتووە بەڵام لەساڵی ٢٠١٤ بەرێژەی ٢٠٪‏ نرخی بەشداربووان زیاد کرا ( ٥٢٧ بەرزبۆوە بۆ ٦٢٨ ھەزار دۆلار . واتە ( ٦٢٨+٩٥) واتە نرخی ئەم گرووپە بۆ ( ٧٢٣) ھەزار دۆلار بەرزبۆوە..

ئەگەر نێچیرڤان بارزانی لەڕێگای حکومەتی عێراق نەھاتبێتە داڤوس، ئەوا شاندەکەی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداربوون لە داڤۆس دەکەوێتە خانەی ئەم گروپ و تاقمە:
(نێچیرڤان بارزانی و فەلاح مستەفا و فەوزی ھەریری و سەفین دزەیی) چوار کەس، پێنجەمین کەسیش دەبێت ژن بێت، پێدەچێت خێزانەکەی نێچیرڤان بارزانی ھاوەڵی پێنجەمیان بێت، چونکە تا ئێستا لەسەرجەم وێنەو دیدارەکان کەسی پێنجەم دەرنەکەوتووە!. 


تێچووی حەوانەوە و ھاتووچۆکردن لەنێوان شوێنی حەوانەوە و کۆربەندەکەو نانخواردنی ڕۆژانە..!!
▪️ئەگەر بەشداربو ویستی و حەزیکرد خانویەکی پێنج ژووری لەدەرەوەی داڤۆس بۆ یەک ھەفتە بەکرێ بگرێ، ئەوا نرخەکەی بە ( ١٤٠) ھەزار دۆلارە..
ئەگەر ببەوێ لەھۆتێلیش بخەوێ ، ئەوا شەوی بۆ ھەر تاقەکەسێک ( ٥٠٠) دۆلارە.
▪️کاتێکیش بیەوێ رۆژانە لەشوێنی حەوانەوە بگاتە شوێنی کۆڕبەندەکە، دەبێت (ئۆتۆمبێلێکی مارسدیس لەجۆری ئێس بەشۆفێرەوە) بۆماوەی یەک ھەفتە بە (١٠) ھەزار دۆلار بەکرێ بگرێ. ئەگەر بیەوێ رۆژانەش بەھەلیکۆپتەر بگاتە کۆبوونەوەکان، دەبێ بۆ ھەر سەفەرێک ( ٣٤٠٠) دۆلار بژمێرێ.

▪️ھەرژەمێک نان خواردن بۆ تاقە نەفەرێک ( ٢١٠) دۆلارە. ھەروەھا بەشداری کردنیش لە ئاھەنگێکی تێکەڵاو (کۆکتێل) ھەر سەعاتێکی بە( ٨) ھەزار دۆلارە. دوو سەعات بە ( ١٦) ھەزار دۆلارە.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-07
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]