سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

سۆزێک بۆ دایک

زێد نیوز:

کاتێک دایکت لەدەست دەدەیت بەشێک لە رۆحیشت دەمرێت کاتێک کە دایکت لەدەست دەدەیت ئەو کاتە تێدەگەیت کە ئەم ئەزموونی ژیانە چەند ئاڵۆز و گرانە و هەرچییەک بکەیت یادەوەرییەکان لەیاد ناچێت.


دایکت یەکێک لە بەهێزترین کەسی ئەم دونیایە ناودەبرێت، بایەخێکی وای پێداویت کە هیچ کەسێک ناتوانێت جێی بگرێتەوە. 
ئەگەر دونیا سەرەوژێریش بکەیت هەر ئەو خەمی تۆی لەکۆڵ ناوە و هەرچەندە ئێمە لەگەڵیدا توڕەبین و شتەکان تێک بدەین بەڵام ئەو هەر شانبەشانمان دەوەستێت و دەستی میهرەبانیمان بۆ درێژ دەکات. 

خۆشەویستی دایک بۆ مناڵەکانی بێوێنەیە و وەسف ناکرێت. 

دایک دەبێتە یەکەم ئەزمون بۆ هەموومان. یەکەم ئەزمونی ژیانمان فێردەکات و بۆ ماوەیەکی زۆر هەر لەو کاتەی کە لە سکی خۆیدا هەڵمان دەگرێت تا لەدایک دەبین و گەورەش دەبین هەر لە ئامێزی ئەودا ژەژین و هەرگیز لەیادی ناکەین و ئەویش هەرگیز لەیادت ناکات. 

کە تۆ دێیتە ناو ژیانی دایکتەوە هەموو شتێکی بۆ دەگۆڕیت. هەرگیز هیچ کەسێک هێندەی ئەو تۆی خۆشناوێت و گەرچی دور لێی ژیان بەسەر بەریت و لە هەر شوێنێک ژیان بەسەر بەریت بەبێ دایکت مرۆڤێکی ناتەواویت، مرۆڤێکی ونیت. 

باشترین کارەکانی دایکت و خراپترین کارەکانی خۆت کاتێک هەستپێدەکەیت کە دایکت پیر بووە و بەرامبەر بە کۆمەڵێک ئەزمونی ژیان دەستە و ئەژنۆ داماویت و نازانیت چی بکەیت؟ 
کەدایکت لەدەست دەدەیت ئینجا هەست دەکەیت تۆ کەسەکەی جاران نیت و بێبەش دەبیت لە سۆز و میهرەبانی کەسێک کە هەمیشە چاوی لەسەرت بووە. 

لەدەستدانی دایک شتێکی هەروا ئاسان نییە و دیمەنێکی هێندە تراژیدییە کە وەسف ناکرێت، هیچ شتێک لە دونیادا ناتوانێت شوێنێ دایکت بگرێتەوە. 

لەگەڵ تێپەڕبوونی رۆژگار تێدەگەیت کە شتێکی گەورەت لەدەستداوە، لەدەستدانی دایک زۆر گرانە هەروەک مردنی خۆت وایە. 

پیاوێک لەبارەی لەدەستدانی دایکیەوە دەڵێت "پاش چەند ساڵێک لە دوای مردنی دایکم، نەهامەتی و سەختییەکانی ژیان زۆر بێزاری کردم و بیرم لە دایکم دەکردەوە، بەدەم ئازار و کێشەی خۆمەوە خەم لێکەوت و دایکم هاتە خەونم و پێی وتم (بێتاقەت مەبە، ئەی نازانیت هەرچەندە گەورەبیت کە دایکت نەبوو بێناز دەبیت). 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-07
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]