سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

بروسلی چۆن و به‌چی مرد؟

زێد نیوز:

بروسلی له‌ ساڵی 1940 له‌ سان فرانسیسكۆ له‌دایكبووه‌، به‌ڵام كه‌ته‌مه‌نی گه‌یشته‌ سێ مانگ گه‌ڕێنرایه‌وه‌ بۆ هۆنك كۆنگ تاوه‌كو له‌لای كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌وێ په‌روه‌رده‌ و گه‌وره‌بێت.


له‌نه‌ژادا چینی ئه‌مریكییه‌ و له‌ ته‌مه‌نی 13 ساڵییه‌وه‌ له‌ هۆنگ كۆنگ ده‌ستی كردووه‌ به‌ یاری كۆنفۆ و  له‌ 20ی ته‌موزی 1973 كۆچی دوایی كرد.
 
كۆمه‌لێك قسه‌ و گێڕانه‌وه‌ له‌باره‌ی مردنی له‌ئارادایه‌، ئه‌مانه‌ هه‌ندێكیانه‌: 

ده‌وترێت له‌شی هه‌ستیاری هه‌بووه‌، ده‌شلێن به‌هۆی گه‌رما  یان له‌ پرۆسه‌یه‌كی تاوانكاریدا كوژراوه‌، باس له‌وه‌ش ده‌كرێت خۆیی و خێزانه‌كه‌ی به‌ر نه‌فره‌تی كه‌وتوون و به‌و هۆیه‌وه‌ مردوه‌ و گیانی له‌ده‌ستداوه‌. 

بروسلی له‌و كاتانه‌ی سه‌رقاڵی تۆماركردنی فیلمی (زه‌ گراوه‌ن) بوو له‌دیمه‌نێكدا بروسلی له‌هۆش خۆی چوو. 

ئه‌و هه‌میشه‌ گله‌یی له‌ سه‌رئیشه‌یه‌كی قورسی خۆی كردووه‌ و هه‌روه‌ها جه‌ڵته‌یه‌كیش لێیداوه‌. پاشان له‌ نه‌خۆشخانه‌ پشكنینیان بۆ ئه‌نجامدا  بۆ میشكی و پزیشكه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت مێشكی دوچاری ئازار و ئاوسان بووه‌. 

پاش چاره‌سه‌رێكی زۆر توانیویه‌تی ماوه‌یه‌كی زۆر بگه‌ڕێته‌وه‌ و چاكبێته‌وه‌، پاشان به‌ره‌و هۆنگ كۆنگ سه‌فه‌ری كرد به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی فیلمێكی تر. 

له‌وێ توشی (بیتی تینگ پی) بو و كه‌وته‌ داوی خۆشه‌ویستی ئه‌و خاتونه‌، (پی) كه‌ ده‌بینێت بروسلی به‌سه‌رئێشه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت حه‌پێكی ئیكوا جیسیكی ده‌داتێ، ئه‌و حه‌په‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئازارشكێنه‌ به‌ڵام تێكه‌ڵه‌ به‌دوو ماده‌ كه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دوودڵی و خه‌مۆكی به‌كاردێت. 

له‌دوای خواردنی حه‌په‌كه‌ بروسلی ده‌كه‌وێت به‌لادا و بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له‌هۆش خۆی ده‌چێت. 
كاتێك خاتو بیتی ئه‌م دیمه‌نه‌ ده‌بینێت په‌نا ده‌بات بۆ به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌كه‌یی و خێرا بروسلی ده‌به‌ن بۆ نه‌خۆشخانه‌، به‌ڵام دره‌نگ ده‌كه‌ون چونكه‌ ئه‌و كاتانه‌ بروسلی گیانی له‌ده‌ستدابوو. 

مردنی بروسلی ده‌رئه‌نجامی ئاوسان و ئاوكردنی ده‌ماخی بوو، پشكنینه‌كان ده‌یارنخست كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و هه‌سته‌وه‌رییه‌ بوو كه‌ هه‌یبوو وه‌به‌كارهێنانی ده‌رمانی ئازارشكێنیش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر مێشكی به‌جێهێشت. 

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ئه‌و هه‌سته‌وه‌رییه‌ی وه‌ها نه‌بووه‌ كه‌ شایانی باسكردن بێت، هاوكات خاتو بیتی باسی له‌وه‌ كرد پێش ئه‌وه‌ی بروسلی حه‌په‌كه‌ بخوات ئه‌و خۆی ئه‌و حه‌په‌ی خواردووه‌ و كاری لێ نه‌كردووه‌. 

بۆچونێكی تریش هه‌یه‌ و ده‌ڵێن گوایه‌ گه‌رمی كوشتویه‌تی و بروسلی توشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه‌ له‌كاتێكدا سه‌رقاڵی تۆماركردنی فیلمی (زه‌ دراگۆن) بوو، پاش ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جه‌ڵته‌ لێیداوه‌ هه‌ستاوه‌ته‌وه‌ پاشان به‌ره‌و هۆنگ كۆنگ چووه‌ و ئه‌و كاتانه‌ هۆنگ كۆنگ گه‌رم و شێدار بووه‌ و له‌وه‌ ده‌چێت جه‌ڵته‌یه‌كی تر لێی دابێت و ئه‌وه‌ش یه‌كێكی تر بووه‌ له‌ هۆكاره‌كانی مردنی. 

هاوكات زۆرێك له‌ هه‌وادارانی لۆمه‌ی خاتو بیتی ده‌كه‌ن و سه‌رزه‌نشتی ده‌كه‌ن به‌وه‌ی ژه‌هر خواردوی كردووه‌ و ئه‌ڵێن "ئه‌م ژنه‌ له‌ رێكخراوێكی نهێنی كاری كردووه‌ و هه‌وڵی كوشتنی بروسلی داوه‌. 

به‌ڵام یه‌كێك له‌ بۆچوونه‌كانی تر كه‌ زۆر بڵاوه‌ له‌ناو خودی خێزانه‌كه‌ی بروسلی خۆیدا باسكردنه‌ له‌و نه‌فره‌تییه‌ی كه‌ به‌ر خێزانه‌كه‌یان كه‌وتووه‌. 

ئه‌م قسه‌ و باسه‌ش كاتێك ده‌ركه‌وت كه‌ كوڕه‌ بچوكه‌كه‌ی له‌ ته‌مه‌نی 4 ساڵاندا گیانی له‌ده‌ستدا. 
مردنی بروسلی تا ئه‌مڕۆ به‌ ئاڵۆز و نادیاری ماوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ روونه‌ ئه‌وه‌یه‌ بروسلی ته‌نها ئه‌ستێره‌یه‌كی سینه‌مایی نه‌بوو به‌ڵكو ئه‌فسانه‌یه‌ك بوو له‌جیهاندا كه‌ دووباره‌ نابێته‌وه‌.  


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-07
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]