سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

کێن ئەو کەسانەی بەڕاستی عاشق و خۆشەویستی مارلین مۆنرۆ بوون؟

زێد نیوز:

مارلین مۆنرۆ لە یادەوەرییەکانیدا نوسیویەتی "منیش هەستم هەیە، منیش مرۆڤم تەنها ئەمەوێت خۆشەویستییەکم دەست بکەوێت هەم بۆ خۆشم و هەم بۆ بەهرەکەم".


مارلین مۆنرۆ سێ جار شوی کردووە، بەڵام سەرجێگە و جێژوانی لەوە زیاترە کە باس دەکرێت. 

یەکەم شوی لەتەمەنی 16 ساڵیدا لەلایەن زڕ باوانییەوە پلانی بۆ دانرا و شوی بە جیمس دۆفەرتی کرد، مێردەکەی هەر زوو پەیوەندی کرد بە هێزی دەریاییەوە و هەر زوو ئەوی بەجێهێشت و بۆیە مۆنرۆ بە تەنها و غەمباری مایەوە دوای ٤ ساڵ تەڵاقیدا. 

ساڵی 1946 مۆنرۆ ویستی پەیوەندی بکات بە کاری سینەماوە. 

جیمس مێردە کۆنەکەی دەڵێت "ئەگەر لەمیانەی جەنگی جیهانی دووەمدا نەچوومایە بۆ جەنگ تا ئەمڕۆ مانرۆ بە مس جێمس ناودەبرا". 

ساڵی 1947 بۆ ماوەیەک کاروبارەکانی چارلی چاپلنی دەبرد بەڕێوە، پاشان چاویکەوت بە دامەزرێنەری کۆمپانیای فۆکس جۆزیف ستین، ماوەیەکیش لەگەڵ ئەو ژیانی بردە سەر، هەرچەندە ئەو پیاوە 50 ساڵ لە مارلین مۆنرۆ گەورەتر بوو بەڵام دەنگۆی ئەوە هەبوو کە داوای لێکردبوو ببێتە کەپڵی وهاوڕێی کچی. 

ساڵی 1948 توشی مێڵتون بێرلی بوو، سەرۆکی کۆرسی خانمان بوو دەستی ئەمی گرت و زیاتر سەریخست. 
بێرلی بە میستەر تەلەفزیۆن ناودەبرا، یەکەم سۆپەرستاری تەلەفزیۆنی ئەمریکی بوو. 

مێڵتون بێرلی دەڵێت "مارلین خەریک بوو بەرەو هۆلیۆد هەنگاوی دەنا، بەڵام هیچ شتێک هەرزان نەبوو لەبەردەم ئەمدا کە سەرکەوێت، لەوانەیە بەتەواوەتی خۆی نەناسیبێت بەڵام دەیزانی کەشتێکی پێیە بەنرخە". 

پاشان مارلین چەند ژوانێکی لەگەڵ ئیلیا کازان بەست کە یەکێک بوو لە گەورەترین دەرهێنەرەکانی هۆلیۆد، هەرچەندە ژنیشی هەبوو بەڵام دانی بەوەدانا کە پەشیمان نییە لەوەی لەگەڵ مۆنرۆ  کردوویەتی. 

ئیلیا کازان لەو بارەیەوە دەڵێت من شەرم ناکەم و پەشیمانیش نیم لەوەی کە کردوومە و سەرسامم پێی. بەڵام دوایی بۆم دەرکەوت کە مارلین مۆنرۆ تەنها پشیلەیەکی بێ ناز و بێلانە بوو. 

پاشان هەر لەو ساڵانە تووشی خاتوو ناشاتا لیتس بوو کە هەم دەرهێنەر و هەم راهێنەری شانۆیی بوو ، پاشان بووە مامۆستا و هاوڕێیەکی نزیکی، دواتر بۆ ماوەی 7 ساڵ لەیەکتری دابڕان مارلین لەگەڵ لیتسدا ڕۆیشت. 

مارلین مۆنرۆ دەڵێت ناشاتا ئیرەیی پێدەبردم بەرامبەر ئەو پیاوانەی کە توشم ئەبوون و خۆی بەمێردم دەزانی. 
مارلین پێشڕەوی کۆمەڵێک خانمی عاشقی دەکرد لەوانە جوان کرۆفۆرد، باربارا ستوین، مارلین دیتریج. 

ساڵی 1952 پەیوەندی بەست لەگەڵ ئەستێرەی ناوداری بەیزبۆڵ جۆی دیماجۆ و ساڵی 1954 خواستی و پاش 9 مانگ تەڵاقیدا، مێردەکەی ئیرەیی دەکرد لەو کردار و هەڵسوکەوتانەی مارلۆ رازی نەبوو. 
کە مارلین مۆنرۆ مرد، جۆن دیهای مێردی بۆ ماوەی 20 ساڵ هەموو هەفتەیەک چەپکێک گوڵی دەبرد بۆ سەر گۆڕەکەی. 

دوای جۆن، مارلین جێژوانی ئەمجارەی لەگەڵ میلتۆن گرین گرت کە کاری فۆتۆگرافیی دەکرد. 

ساڵی 1954کۆمپانیایەکی گەورەیان بونیادنا، ساڵی 1956 ئەمجارە شوی کرد بە گەورە نووسەر ئارسەر میلەر ، میلەر شێتی مارلین مۆنرۆ ببوو بەڕادەیەک کە زۆر متمانەی بە مارلین هەبوو . 
دەربارەی پەیوەندی خۆشەویستییان لەگەڵ ئارسەر میلەر دەڵێت زۆر گونجاو بووین بەرادەیەک ئەوە یەکەمینجارە کە بەڕاستی هەستمکردبێت کە بەڕاستی عاشق بوبێتم. 
ئەم دوانە ویستیان منداڵیان بێت بەڵام مارلین دووجار منداڵی لەبار چوو. 

ئارسەر میلەر فیلمێکی بەناوی (نەگونجان) نووسی و ویستی هەردوکیان لەو فیلمەدا رۆڵ ببینن بەڵام هەردوکیان لەدەقە سەرەکییەکە لایاندەدا بۆیە لەساڵی 1961 جیابوونەوە. 

پاش چەند مانگێک مارلین مۆنرۆ پەیوەندی لەگەڵ فرانک سیناتیرا ئەکتەر و گۆرانی بێژ، بەست و فرانک تولە سەگێکی سپی جوانی پێشکەش کرد ناوینا ماڤ. 

بەڵام لە گرنگترین ئەو کەسانەی کە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ هەبوو و بووە گەورەترین ریسوایی بۆ ئەمریکا پەیوەندی خۆشەویستی مۆنرۆ بوو لەگەڵ سەرۆک جۆرج کەنەدی. 
لە جەژنی لەدایکبونی سەرۆک کەنەدی، مارلین مۆنرۆ لەسەر ستەیجەکە گۆرانی جەژنی لەدایکبوونی بە سەماکردنەوە بۆ چڕی. 

ساڵی 1950 مۆنرۆ بۆ یەکەم جار چاوی بە سیناتۆر کەنەدی کەوت، سەرۆک وابیری دەکردەوە کە مارلین مۆنرۆ دەستی لەگەڵ براکەیدا تێکەڵ کردووە چونکە زۆرێک لە هاوکارانی پێیان وابوو مۆنرۆ پەیوەندیی لەگەڵ براکەی سەرۆکدا هەیە. 

ئەمەی باسکرا ئەو کەسانە بوون کە بەئاشکرا لە ژیانی مارلین مۆنرۆدا دیاربوون، بەڵام کۆمەڵێک کەسی تر هەن کە تائێستا نادیارن.
لەم بارەیەوە سام شۆ دەڵێت ئەگەر مارلین لەگەڵ هەر پیاوێکدا نوستبێت بوار و کاتی ئەوەی نەبووە هیچ فلیمێک تۆمار بکات. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-07
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]