سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

شارۆچکەیەک لەژێر زەویدا

زێد نیوز:

لەخواروی وڵاتی ئوستوراڵیا و بەدوری 150 کیلۆمەتر لە شاری سیدنی پایتەختی ئەو وڵاتە کۆمەڵیک خەڵک لە شارۆچکەیەک بەناوی کۆپەر بیدی دەژین کە ژمارەیان 1726 کەسە و لەژێر زەویدا ژیان بەسەر دەبەن.


بەگوێرەی ئامارەکانی ساڵی 2016، لەکۆی دانیشتوانی ئەو شارۆچکەیە 926 کەسیان نێرینەن و 800 کەسیان مێینەن و هەروەها 303 کەسیان بەڕەچەڵەک ئوستوراڵین و پێیان دەڵێن ئەبۆ رۆجیناڵ. 

 
ناوی کۆپەر بیدی بەواتای چاڵەکانی مرۆڤی سپی، دێت. 

ساڵی 1858 جۆن ماکدۆڵ ستیوارد بە سێ حوشترەوە بە دوای ئاڵتوندا گەیشتە ئەم ناوچەیە، بەڵام لەئاکامی گەڕانیدا مادەیەکی تری دۆزییەوە کە هەمان بەهای ئاڵتونی هەبوو کە پێی ئەڵێن ئۆپاڵ کە بەردێکی بەنرخی جوانە و کۆمەڵێک ڕەنگی لەخۆگرتووە و لە مرواری گەورەترە و ئەم ناوچەیە گەورەترین کانی بەرهەمهێنانی ئۆپاڵە لەجیهاندا. 
شارۆچکەی کۆپەر بێدی لە بەر ئەوەی لەبیایاندایە بەشەو زۆر ساردە و بەڕۆژیش گەرمە و زۆر جار پلەی گەرمی ئەو ناوچەیە 40 پلەی سەدی تێدەپەڕێنێت و  خەڵکی ئەم ناوچەیە خانووەکانیان لەژێر زەویدا دروستکردووە و هەر هەموو خانووەکان لە بەرد داتاشراوە. 

لەم ناوچەیەدا ئۆتێل و رێستۆرانت و باڕ و شوێن و جێگەی یاریکردن و حەوزی مەلەکردن و تەنانەت کڵێسا و بنکەی پۆلیس و نەخۆشخانە و خوێندنگەشی تێدایە. 

ساڵی 1915 دەستکراوە بە بونیانتانی شارۆچکەکە و بۆ ئەو مەبەستە دەستکراوە بە بڕینی شاخەکان و هاوکات لەگەڵ گەڕان بەدوای ئۆپاڵ و بەردە بەنرخەکاندا ماڵ و شوێنە گشتییەکانیان لەژێر زەویدا بنیاتناوە.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-07
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]