سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

گرنگترین ئەو 10 شوێنەی کە لەجیهاندا سەردانیکردنیان قەدەغەیە

زێد نیوز:

دۆڵسی بەیس: شارۆچکەیەکی بچوکە دەکەوێتە کۆلارۆدۆ نزیکی سنوری نیو مەکسیکۆ و ژمارەی دانیشتوانی 2600 کەسە لەژێر ئەم شارۆچکەیەدا گەورەترین تاقیگە مەڵاس دراوە کە ئەزموون لەسەر ئاژەڵ و مرۆڤەکان ئەنجام دەدەن، بۆیە یەیەکێک لەلەشوێنە هەستیارەکان دەدرێتە قەڵەم و بەیەکێک لەو ناوچانە ناودەبرێن کە هەموو کەس بۆی نییە لێی نزیک بێتەوە.


دورگەی مارەکان: 
ئەم دورگەیە لە بەرازیلە و بەسەدەها ماری ژەهراوی لەخۆی گرتووە و هیچ کەسێک ناتوانێت لێیان نزیکبێتەوە و بەیەکێک لەشوێنە ترسناکەکان دادەنرێت کە مرۆڤەکان بۆیان نییە لێی نزیک ببنەوە. 
حکومەتی بەرازیل قەدەغەی کردووە سەردانی بکرێت. سەدەها جۆری ماری ئاڵتونی شاخداری تێدایە. کە ئەتوانین بڵێین لەم دورگەیەدا لەهەر پێنج مەر دووجایەکدا مارێک بەدی دەکرێت. 
بۆیە بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە سەردانی بکرێت و هیچ بونەوەرێک ناتوانێت تیایدا بژی.

دورگەی نۆرس سەنتاین  لە هیندستان: 
ئێرە نیشتیمانی کەسە خێڵەکییەکانی سێنتایتیکی هیندییە ودورگەیەکی بچوکە بەڵام چڕە. نزیکە لە کەنارەکانی بەنگال و بەزنجیرەیەک تاشە بەردی مەرجانی دەورە دراوە.
نزیکەی 50 هەزار ساڵە ئەم خەڵکە لێرە دەژین لەژێر چاودێری حکومەتی هندیدا. ئەم دورگەیە بەهەموو شێوەیەک سەردانیکردنی لێ قەدەغەکراوە و تەنانەت چەند کەسانێک سەردانیان کردوون و چوونەتە ئەو ناوچەیە بەڵام کوژراوون و کەسیان بەزیندوویی دەرنەچوون. 

ژێر زەمینەکانی دۆمزدەی ڤاوڵت (ژێر زەمینەکانی رۆژی قیامەت): 
ئەم ناوچەیە لە نەرویجە و بریتییە لە گەورەترین کۆگای دانەوێڵەی جیهانی و نزیک بەستەڵەکی باکورە زۆر بە وردی پارێزراوە لەناوچەیەکی سارد و ژینگەیەکی دژوار مەڵاسدراوە. لەم ژێر زەمینەدا هەموو جۆرە تۆ و و دانەوێڵەیەک پارێزراوە بۆیە هیچ کەسێک بۆی نییە سەردانی بکات. 

دورگەی نۆرس برازەر: 
دورگەیەکە لە ئەمریکا دەکەوێتە شاری نیویۆرک و یەکێکە لەو دورگانەی قەدەغەکراوە سەردانیکردنی.
لەبنەڕەتدا نەخۆشخانە بووە بۆ ئەو کەسانەی کە توشبوون بە ماددەی بێهۆشکەر و ماڵی تایفۆند ماری بوو ئەو خانمەی بۆ یەکەمین جار تووشی نەخۆشی تای تایفۆند بوو. لەهەمان کاتیشدا شوێنێکی گەورەیە بۆ پاراستنی هەموو باڵندەکان. 

گۆڕستانی کین شی هوانگ لە چین 
یەکەم ئیمپراتۆری چینی کین شی هوانگ لەم دورگەیە و لەهەرەمێکدا نزیکەی 2 هەزار ساڵە نێژراوە کە بەیەکێک لەهەرە گەورەترین کارە دۆزراوەکان دادەنرێت لەرووی بیناسازیی و مێژوییەوە و ساڵی 1974 دۆزراوەتەوە دوو هەزار سەربازی لەخۆ گرتووە بۆیە حکومەتی چینی بەهەموو شێوەیەک قەدەغەی کردووە تەنانەت هەڵکۆڵین و پشکنینیش لەم شوێنەدا بکرێت. 

دورگەی نایهواو:
لە ئەمریکایە لەساڵی 1864 ئیلیزابیس سینکلایەر بە بڕی ١٠ هەزار دۆلار ئەم دورگەیەی لە پاشا هاوای کڕیوە. ئەم دورگەیە تایبەتە بە خێزان و کەسوکاری رۆبنسۆن و نەوەکانی.
لە جەنگی جیهانی دووەمدا فڕۆکەی ژاپۆنی لەوێ کەوتۆتە خوارەوە و ئەم دورگەیە تایبەتە بە هێزی دەریایی ئەمریکی و بۆ هیچ کەسێک نییە سەردانی بکات. 


دورگەی پۆڤی گلیا لە ئیتاڵیا:
 دورگەیەکی بچوکە ئەکەوێتە نێوان ڤینیسیا و لیدۆوە و لەسەروو ئیتاڵیاوە.
ئەم دورگەیە کاتی خۆی بنکەیەکی تەندروستی بووە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی ڕشانەوە هەروەها تایبەت بووە بەو نەخۆشانەی باری دەروونیان تەواو نەبووە و پەنابەربوون و هاتوون لەم نەخۆشخانەیەدا چارەسەر کراوون. 
ساڵی 1962 بڕیاری قەدەغەکردنی دراوە و یەکێکە لەو شوێنانەی کە تەنانەت باس لەوە دەکرێت کۆمەڵێک خێو و تارمایی تێدا بەدی دەکرێت بۆیە حکومەتی ئیتاڵیا قەدەغەی کردووە خەڵک سەردانی بکات. 

ڤۆڵتی نهێنییەکانی ڤاتیکان، ئیتاڵیا:
 دەکەوێتە شاری ڤاتیکان لە ئیتاڵیا و ئەم شوێنە کە بەواتای ژێرزەمینێکی گەورە دێت. زۆر بەوردی چاودێری دەکرێت و ئەرشیفێکی گەورەی نهێنی ڤاتیکانە پڕە لەدۆکیۆمێنتی مێژوویی و هەندێکیان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی هەشتەم و ئەم ئەرشیفە پانتاییەکەی 52 میلە و 35 هەزار نوسراوی کۆنی لەخۆگرتووە و بەوردی چاودێری دەکرێت و جگە لەوەش کۆمەڵێک تابلۆی کەسە ناودارەکانی جیهانی تێدایە و بۆیە کەس بۆی نییە سەردانی بکات.
 
ناوچەی 51ی ئەمریکا:
لە خواروی نیڤادایە ، بنکەیەکی سەربازی ئەمریکایە و هەموو چەکەکانی ئەمریکای تێدا تاقی دەکرێتەوە تەنانەت ئەڵێن ئەزموون و تاقیکردنەوە لەسەر کۆمەڵێک بونەوەری ئاسمانی دەکرێت و ئەمریکا پەیوەندی هەیە لەگەڵیاندا و بۆیە سەردانیکردنی قەدەغەکراوە. هەموو نهێنییەکانی ئەمریکا لێرەدا شاردراوەتەوە. قسەیەکی واش هەیە لەسەر ناوچەی 51 کە ئەگەر بتوانیت سەردانی بکەیت ئەوا بونەوەرە ئاسمانییەکان دەبینیت و هاتووچۆی تێدا دەکەن. 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-07
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]