سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

چیرۆکی ئەو کوڕەی ڕقی لە باوکی خۆی بوو

زێد نیوز:

گەنجێک خۆی ئامادەکردبوو تا کۆلێژ تەواو بکات. بۆ چەند مانگێک سەرسامی ئۆتۆمبێلێک بوو کە فڕۆشیارێک لە هۆڵێکی نمایشکردن خستبوویە ڕوو، داوای لە باوکی کرد بۆی بکڕێت.


باوکی پێی وت تەنها ئەوەت دەوێ؟ 

لەگەڵ نزیکبوونەوەی رۆژی دەرچوونی، کوڕە گەنجەکە وایدەزانی باوکی ئۆتۆمبێلەکەی بۆ دەکڕێت، لەبەرەبەیانی دەرچوونیدا باوکی بانگی کرد بۆ کتێبخانە تایبەتەکەی لە ماڵەوە و پێی وت کە چەند شانازیی بەوەوە دەکات کە کوڕێکی وا باشی هەیە و چەندی خۆشدەوێت. 
باوکی سندوقێکی پێچراوی جوانی وەک یادگارییەک دایە کوڕەکەی، کوڕەکە وەک بێهیوایەک سندوقەکەی کردەوە و کتێبێکی روپۆشکراوی چەرمداری بینی، کوڕەکە توڕەبوو و دەنگی بەسەر باوکیدا بەرزکردەوە و وتی :تۆ لەو هەموو پارەیەی کە هەتە تەنها کتێبێک دەبەخشیت بەمن؟. 
بۆیە هەستا و کتێبەکە و ماڵەکەشی جێهێشت. 

چەند ساڵیک تێپەڕی و کوڕە گەنجەکە بووە بزنسمانێکی سەرکەوتوو خانوویەکی جوان و خێزانێکی بەختەوەری پێکهێنا، بەڵام بۆی دەرکەوت کە باوکی پیر بووە و هەستیکرد کە دەبێت سەردانی بکات. چونکە لەو رۆژەوەی خوێندنی تەواو کردبوو نەیبنی بوو و سەردانی نەکردبوو. 

بەر لەوەی بچێتە سەردانی باوکی، تەلەگرامێکی پێگەیشت و هەواڵی ئەوەی تێدابوو کە باوکی کۆچی دوایی کردووە و هەموو کەلوپەلەکانی ماڵەکەی بۆ ئەو جێهێشتووە و ئەبێت بچێتە ماڵی باوکی و کەلوپەلەکان ببات. 

بەڵام کە چووە ماڵی باوکی خەم دایگرت و بە پەشیمانییەوە دڵی پڕ بوو گەڕا بەدوای نامە گرنگەکانی باوکیدا و لەناکاو چاوی بەو کتێبە کەوت کە کاتی خۆی باوکی پێی دابوو و کتێبەکە هەروەکو خۆی مابوەوە. 

بەچاوێکی پڕ فرمێسکەوە کتێبەکەی کردەوە و لاپەڕەکانی واڵا کرد و دێڕەکانی خوێندەوە، سویچی ئۆتۆمبێلێک لەبەرگی کتێبەکە کەوتە خوارەوە ناوی پێشانگەکە و فڕۆشیارەکە و تەنانەت ئەو ئۆتۆمبیلەشی کە وەختی خۆی ئەو حەزی لێ کردبوو لەو رۆژەی کە ئەم خوێندنی تەواو کردبوو ، چنگی کەوت و هەموو پارەکەشی درابوو . 

لەکۆتا دێڕی کتێبەکەش نووسرابوو (هەندێکجار بەخشندەکانی خوامان لەیاد دەچێت چونکە ئەوە بەتەنها پاکێجێک نەبوو وەک ئەوەی ئێمە پیشبینیمان دەکرد). 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-07
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]