سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

نامەی دایکێک بۆ کچەکەی

زێد نیوز:

خۆشم ئەوێیت کچی ئازیزم لەخوا ئەپاڕێمەوە و نزای خێرت بۆ دەکەم، ئەگەر تۆ منیش فەرامۆش بکەیت.


گەر رۆژێک بینیت پیر بووم، بینیت خواردنەکەم ڕشت بەخۆمداو نەمتوانی خۆم بگۆڕم تکایە ئارام بگرە. 
بیرت بێت کە مناڵ بوویت چەندێک هەوڵمدا فێرت بکەم کە چۆن خۆت بگۆڕیت. 

ئەگەر قسەم کرد و وشە کۆنەکانم زۆر دوبارە کردەوە قسەکانم پێ مەبڕە و گوێم لێ بگرە، کە مناڵ بوویت هەمان چیرۆکم بۆ دەگێرایتەوە چەند جارێک تا خەوت لێدەکەوت. 

ئەگەر هەندێکجار حەزنەکەم و نەمەوێت خۆم بشۆم ڕەخنەم لێ مەگرە و شەرمەزارم مەکە، لەبیرتە کە رامدەکرد بەدواتدا بۆ ئەوەی بتگرم و بتبەم بتشۆم بەڵام تۆ حەزت نەدەکرد؟ . 

ئەگەر زانیت سەر لە ئامێر و تەکنەلۆژیای ئەمڕۆ دەرناکەم کاتی پێویستم بدەرێ تا فێر ببم و بە چاوی گاڵتەئامێزەوە سەیرم مەکە. 

زۆر ماندووبووم و ئارامم گرت تا فێری ئەلف و بێت بکەم و یارمەتیت بدەم لە کاروباری قوتابخانەدا، ئەگەر شتەکان نەهاتنەوە خەیاڵم و گفتوگۆکانم بیرچۆوە کاتم بەرێ تا دێنەوە بیرم، ئەگەر نەمتوانی توڕەمەبە لێم. 

گرنگترین شت ئەوە نییە کە دەیڵێم، بەڵکو مانەوە و دانیشتنی تۆیە لەگەڵ من یاخود دانیشتنمە لەگەڵ تۆ، وە هەست بکەم بەوەی گوێم لێدەگریت. 

ئەگەر قاچەکانم ماندووبوون زۆرم لێ مەکە لەگەڵتدا هەنگاوبنێم کاتێ پێکەوە پیاسەیەک دەکەین. 

وەک بارگرانییەک مامەڵەم لەگەڵ مەکە و وەرە بۆ لام و دەستم بگرە هەر بەو شێوەیەی کە جاران کە تازە خەریک بوو قاچەکانت دەگرت. 

ئەگەر بڵێم خۆزگە بمردمایە تووڕە مەبە، رۆژێک دێت تێدەگەیت کە بۆچی ئاوا ئەڵێم و لەوە تێدەگەیت کە لەم تەمەنەدا کەس لە دەردی کەس نازانێت و رۆژێک دێت تێدەگەیت سەرەڕای هەڵەکانم هەمیشە ویستوومە یارمەتیت بدەم و رێگەت بۆ خۆش بکەم. 

کەمێک کاتی خۆت و ئارامیم بدەرێ بۆ ئەوەی سەربخەمە سەر شانت هەر بەو شێوەیەی کە جاران بۆم دەکردیت. 

خۆشم دەوێی کچی ئازیزم، نزای خێرت بۆ دەکەم. گەرچی تۆ منیش فەرامۆش بکەیت.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-07
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]