سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
عێڕاق

پەرلەمانتارێکی کورد سێ داواکاری ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەکات

زێد نیوز:

ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە رێگەی نامەی واتسئاپەوە سێ داواکاری ئاراستەی محەمەد تۆفیق عەلاوی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکات و ئەویش لە وەڵامدا بەڵێنی جێبەجێکردنیان دەدات.


ئەحمەد حاجی ڕەشید، داوا لە سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەکات "زامنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکات و هەروەها شایستە داراییەکانی جوتیارانی کوردستان بۆ ساڵەکانی 2014، 2015، 2016) کە بڕەکەی 576 ملیار دینارە و 499 ملیاری بە نەقدی لەلای وەزارەتی بازرگانییە خەرج بکات و هەروەها هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان وەک بەشێک لە سیستمی بەرگری دەوڵەتی عێراق هەژمار بکرێت". 

بەگوێرەی ئەو دوو نامەیەی کە ئەو پەرلەمانتارە لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک بڵاوی کردۆتەوە، لە وەڵامی داواکارییەکەدا محەمەد تۆفیق عەلاوی داواکارییەکان بە هەق و یاسایی ناودەبات و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە جێبەجێیان دەکات. 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-02
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]