سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
عێڕاق

محەمەد تۆفیق عەلاوی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق راسپێردرا

زێد نیوز:

سەرۆککۆماری عێراق بەشێوەیەکی فەرمی محەمەد تۆفیق عەلاوی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق راسپارد و هەر لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەواڵەکەدا خۆپیشاندەرانی بەغدا و شارەکانی تر وەرگرتنی ئەو پۆستەیان بە عەلاوی رەتکردەوە.


راسپاردنی محەمەد تۆفیق عەلاوی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای تێپەڕبونی چەند مانگێک هات لە رێکنەکەوتنی لایەنە سیاسیەکان بۆ دەستنیشانکردنی کاندیدێک بۆ ئەو پۆستە و دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەو پۆستە. 

محەمەد توفیق عەلاوی، سیاسەتمەدارێکی عێراقییە، لە ساڵی 1954 لە شاری بەغدا لە دایکبووە، لەسەرەتای لاویدا تێکەڵ بە ڕەوتی ئاینی بووە، زۆر نزیکبووە لە هزرو بیرو بۆچوونەکانی کەسایەتی ئاینی شیعەکان محمەد باقر سەدر.

لە ساڵی 1977  بە هۆی فشارە سیاسییەکانی حکومەتی بەعس، بە ناچاری وازی لە خوێندنی دوا قۆناغی ئامادەیی هێناوە و عێراقی جێهێشتووە، دواتر بە مەبەستی  تەواوکردنی خوێندن ڕووی  لە وڵاتی لوبنان کردووە و لە زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت خوێندنی باڵای تەواو کردووە.

دواتر عەلاوی بە هۆی ململانێ لەگەڵ محەمەد باقر سەدر ناچاربووە واز لە حیزبی دەعوەی ئیسلامی بهێنێت.


عەلاوی دووجار ئەندامی پەرلەمانی عێراق بووە و لە ساڵی 2010دا لە حکومەتەکەی مالیکی پۆستی وەزیری پەیوەندییەکانی عێراقی وەرگرتووە، بەڵام بەهۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ نوری مالکی سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتی عێراق لە کۆتایی ساڵی 2012 دەستی لەکارکێشاوەتەوە.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-01
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]