سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

عەبدولستار مەجید: 27 هاووڵاتی شیلادزێ بەتۆمەتی پەیوەندیكردن بە پەكەكەوە دەستگیركراون

زێد نیوز:

عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند "بەتۆمەتی پەیوەندی بە پەكەكەوە هێزە ئەمنییەكان 27 هاووڵاتییان لە شیلادزێ دەستگیركردووە و تۆمەتی ئەندامبوون و كاركردنیان بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان PKK دراوەتەپاڵ" .


سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ ئاماژە بەوە دەكات "دیارە دەستگیركردنی خەڵك لەو ناوچەیە دوای خۆپیشاندانەكانی ساڵی ڕابردووی بەشێك لە دانیشتوانی ئەو دەڤەرە دێت دژ بە بوونی بنكە و بارەگا سەربازیی و هەواڵگرییەكانی توركیا لەناو خاكی هەرێمی كوردستان و بەدیاریكراویش لە شیلادزێ" .

رونیدەكاتەوە "ئێمە لە فراكسیۆنی كۆمەڵ پێمانوایە كە ئەو دەستگیركردنە ڕەمەكییە نایاساییە و پێویستە ڕابگیرێن و دەزگا ئەمنییەكان ناكرێ و نابێ بۆ خزمەتی ململانێی حزبی بەكاربهێندرێن" .

دەشپرسێت "ئایا بەڕاستی پەكەكە لای خكومەت و یاسا كارپێكراوەكانی هەرێمی كوردستان وەك گروپێكی یاساغ و تیرۆریستی پۆلێنكراوە تا خەڵك لەسەر ئەندامبوون تیایدا دەستگیربكرێت ؟!".


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-01-27
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]