سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

پێشمەرگەیەکی یەکێتی لە ئاسایشی پارتی لە هەولێر بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە

زێد نیوز:

پێشمەرگەیەکی یەکێتی بەناوی (مەجید ئیبراهیم عەبدوڵا) کە لە ئاسایشی پارتی لە هەولێر دەستگیرکرابوو لە روداوێکی تەمومژدا بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کرا.


بەگوێرەی راگەیەندراوی ئاسایشی پارتی لە هەولێر ئەو پێشمەرگەیە لە زیندان خۆی خنکاندووە و کەسوکاری و بەرپرسانی یەکێتی لە هەولێر بڕوا بەوە ناهێنن کە ناوبراو خۆی کوشتبێت و گومانیان لە پشکنینەکانی پزیشکی دادی هەولێر هەیە.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی پێشمەرگەیەکی یەکێتی لە ئاسایشی پارتی، یەکێتی بڕوا بە ڕووداوەکە ناکات و لە پزیشکی دادی سلێمانیش توێکاری بۆ تەرمەکە دەکەنەوە، بەرپرسێکی ئەو حزبەش دەڵێت: “لە پشکنینەکاندا پاشماوەی ئازاردانی زۆر دەرکەوتووە”.

حاجی مەسیفی، ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتی یەکێتی بە میدیاکانی راگەیاند "گومانمان لە روداوەکە هەیە و سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەین".

وتیشی "گومانمان لە پشکنینی پزیشکی دادی هەولێرهەبوو، هەربۆیە شەوی رابردوو، تەرمەکەمان بردە پزیشکی دادی سلێمانی و لەوێ دووبارە پشکنین و توێکاری بۆ تەرمەکە کرا و دەرکەوت ئازار و ئەشکەنجەی زۆر بەجەستەیەوە بووە".


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-01-18
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]