سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

شادی نەوزاد پێچەوانەی بەڵێننامەیەکی خۆی دەنگی بە یاسایی چاکسازیدا [بەڵگە]

زێد نیوز:

بەڵگەنامەیەک دەریدەخات "شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ بەر لەوەی ببێتە پەرلەمانتار بەڵێننامەیەکی واژۆکردووە و بەڵێنیداوە پەیوەست بێت بە ستراتیژی کاری جوڵانەوەکە و دەنگ بە خانەنشینکردنی پەرلەمانتار و پلە باڵاکان نەدات" بەڵام بەپێچەوانەی بەڵێننامەکە ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەماندا لە کاتێکدا کە فراکسیۆنی نەوەی نوێ هۆڵی پەرلەمانیان جێهێشت ئەو مایەوە و دەنگی بە خانەنشینکردنی پەرلەمانتار و پلە باڵاکان و کۆی پڕۆژەکەدا.


له‌ به‌ڵێننامه‌کەدا هاتووە: "من وه‌ك كاندیدی ژماره‌ سێی نه‌وه‌ی نوێ له‌ لیستی ژماره‌ 134 بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌گه‌ر ده‌بچم و ببمه‌ په‌رله‌مانتار وه‌ك ئه‌ركی سیاسی و ئه‌خلاقی سوێند ده‌خۆم و به‌ڵێن ده‌ده‌م كه‌: پابه‌ندی به‌رنامه‌و ئه‌جێندا سیاسییه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ ده‌بم و له‌ ژێر هیچ فشارێكی مادی و مه‌عنه‌وی هیچ هه‌ڵوێستێك وه‌رناگرم كه‌ دژی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رنامه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بێت، پشتیوانی هه‌موو پڕۆژانه‌ ده‌بم كه‌ نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ فه‌رمی پشتگیریان ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌نگ ناده‌م به‌ هیچ پڕۆژه‌ و بڕیارێك كه‌ ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ".

شادی نه‌وزاد ده‌نگی به‌ پڕۆژه‌ یاسای چاكسازیدا كه‌ تیایدا په‌رله‌مانتاران دوای كۆتایهاتنی خوله‌كه‌یان به‌ سه‌دا 15ی موچه‌كانیان خانه‌نشین ده‌بن، له‌كاتێكدا به‌پێی به‌ڵێننامه‌كه‌ شادی نه‌وزاد، دژی خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتار و پله‌ باڵاكانه‌.

لەدوای دانیشتنەکەش لەلێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان وتی "ده‌نگم به‌ یاساكه‌ داوه‌ و هۆڵی په‌رله‌مانم جێنه‌هێشت". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-01-16
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]