سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ: په‌رله‌مانتار و پله‌ باڵاكان به‌ موچه‌ی 4 ملیۆن زیاتر خانه‌نشین ده‌كرێن [ڤیدیۆ]

زێد نیوز:

له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كازم فاروق سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند "ئه‌وه‌ی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رویدا بریتی بوو له‌ بچڕینی پاره‌ بۆ گیرفانی به‌رپرس و پله‌ باڵاكان له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكی هه‌ژار. به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و پله‌ باڵاكان هه‌ر هه‌موویان به‌ چوار ملیۆن و 100 هه‌زار دینار خانه‌نشین ده‌كرێن. به‌ڵام خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت ئێمه‌ پیشنیارمان كرد كه‌مترین موچه‌یان 500 هه‌زار دینار بێت به‌ڵام جێگیر نه‌كرا".


ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "یاسای چاكسازی نادادپه‌روه‌ری ده‌چه‌سپێنێت و برینی پاره‌ی هه‌ژاران بوو بۆ به‌رپرسه‌ باڵاكان و پرۆژه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌نی پله‌ باڵاكانه‌".


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-01-16
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]