سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

غالب محه‌مه‌د: پاره‌كه‌ی به‌غدا گه‌یشته‌ هه‌رێم و ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت

زێد نیوز:

غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند: دوێنی موچەی مانگی یەك هاتوە ، موچەیش بەردوام دەبێت.

غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراكسیۆنی گۆڕان رایگه‌یاند: دوێنی موچەی مانگی یەك هاتوە ، موچەیش بەردوام دەبێت بەپێی یاسای بودجەی عیراق لە سالێی ٢٠١٩، هەتا یاسای بودجەی عیراق ٢٠٢٠ دەنگی لە سەر نەدرێت ، مانگانە ١/١٢ سەرف دەكرێت لە بودجەی ٢٠١٩ ، كەواتا موچەی فەرمانبەران بەردوام دەبێت بەڵام حكومەتی هەڕێم هەتا ئێستا یەك بەرمیل نەوتی تەسلێم نەكردوە و یەك دیناری عیراقیش تەسلیم نەكردوە ئەمەش ئەوە دەگەیەنیت كە ئەم حكومەتە خەمی موچە و بودجەی هاوڵاتیان نیە بەس خەمی گیرفانی خۆیانن.

نوسراوەكەی سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی وەزیری دارایی عێراق کردوە و رونیکردوەتەوە، "بە گوێرە یاسایی ئیدارەدانی دەوڵەت ئەگەر پارێزگاکان و یان هەرێمەکان یان ناوچەکانی رێکنەخراو لەناو هەرێمێکدا داهاتەکانی نەوت و غازیان رادەستنەکرد، وەزارەتی دارایی دەتوانێت پشکی ئەو شوێنانە کەمبکاتەوە"
كاریگەری زۆری نا بێت بۆ ئێستا بەڵام كاریگەری دەبێت بۆ یاسای بودجەی ٢٠٢٠ كە دەبێت هەرێمی كوردستان نەوت تەسلیم بكەن.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-01-16
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]