سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

رێكخراوەکان: له‌ یاسای چاكسازیدا هەزاران خێزان لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان موچەکانیان دەبڕدرێت

زێد نیوز:

16 رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌ و هۆشداری ئه‌وه‌یاندایه‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ژێر هه‌ر ناونیشانێك ده‌ست بۆ موچه‌ی شه‌هیدان و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان نه‌بات.


له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ مادده‌ی دووه‌م و خاڵی سییه‌می به‌شی دووه‌می یاسای چاكسازی پێچەوانەی یاسای ژمارە(٩)ی ماف و ئیمتیازی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراونه کە لە ساڵی 2007 دەرچووە و یاسای هەموراکراوی ژمارە(7)ی ساڵی 2013 یە، وە بە جێبەجێکردنی هەزاران خێزان لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان مووچەکانیان دەبڕدرێت.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

دەستبردن بۆ مووچەی شەهیدان و کەسوکاری ئەنفالکراوان لە ژێر هەر ناونیشانێک بێت هێلی سوورە

ئێمە وەک کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان وێڕای دەستخۆشیمان لەو هەنگاوانەی کە دەنرێن بۆ پاککردنەوەی لیستی شەهیدان و ئەنفالکراوان، بەڵام نیگەرانین لەوەی کە لە بەشی دووەمی یاسای چاکسازی لە ماددەی دووەم و خاڵی سێیەم هاتووە:

لە کاتی مردن یان بڕینی مافی دارایی سەرجەم میراتگرانی شەهیدان یان ئەنفالکراوان و قوربانیانی جینۆساید کە بۆ لەمەودوا بە گویرەی یاسای خانەنیشینی بەرکار ئەو میراتگریە دەستنیشان دەکرێت، ئەو مافە داراییە کۆتایی پێدیت و ناگوازرێتەوە بۆ کەسانی دیکە.
ئەو ماددەیە پیچەوانەی یاسایی ژمارە(٩)ی ماف و ئیمتیازی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون کە لە ساڵی ٢٠٠٧ دەرچووە و یاسای هەموراکراوی ژمارە(٧)ی ساڵی ٢٠١٣ یە، وە بە جێبەجیکردنی هەزاران خیزان لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان مووچەکانیان دەبڕدرێت، بۆیە ئێمە لەو رێکخراو و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان کە لە خوارەوە ناومان هاتووە داواکاری:
-پەرلەمانی کوردستان یاسایی ئیمتیازی شەهیدان تێکەڵی پرسی چاکسازی نەکات.

- نابێت ئەو بڕگەیە لە یاسایی چاکسازی دەنگی بۆ بدرێت.

دواجار دەڵێین بڕینی مووچەی شەهیدان و ئەنفالکراوان لای ئیمە هێلی سورە و قەبوولی ناکەین.

1-رێكخراوی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە
2- كوردستان بێجینۆساید
3- رێكخراوی چیرۆكەكانی ئەنفال
4-تۆڕی هاوپەیمانی رێكخراوە كوردستانییەكان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی
5- تۆڕی ئایكان بۆ نەهێشتنی چەكی ناوكی
6- رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ
7- هەڵمەتی دادپەروەری
8- رێكخراوی چاودێری كوردۆساید- چاك كوردستان
9- رێكخراوی مانەوە بۆ شەهید و ئەنفال
10-رێكخراوی چاوی ئەنفال
11-رێكخراوی چواردەی چوار
12-رێكخراوی شەهیدانی سەنگەر
13- رێكخراوی ناسنامە
14-كۆمەڵەی داكۆكی كار لە پرسی ئەنفال
15-رێكخراوی زیندانیانی ئەنفال لە گەرمیان
16-رێكخراوی كازی بۆ پرسی جینوسایدی كورد


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-01-16
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]