سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

پۆمپیۆ: سەرکردەکانى عێراق روبەڕو شتێک دەڵێن و لە راگەیاندنەکانیش شتێکى تر

زێد نیوز:

مایك پۆمپیۆ باس له‌ دووڕوویی سه‌ركرده‌كانی عێراق ده‌كات.. له‌ دیداره‌ تایبه‌ته‌كان شتێك ده‌ڵێن و له‌ راگه‌یاندنه‌كان شتێكی تر ده‌ڵێن.

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا "به‌رپرسانی عێراق له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ راگه‌یاندنه‌كان شتێك ده‌ڵێن و له‌په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كانمان له‌گه‌ڵیاندا شتێكی دیكه‌ ده‌ڵێن".

پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ سه‌رجه‌می سه‌ركرده‌ سیاسیه‌كانی عێراق له‌ گفتوگۆ تایبه‌ته‌كاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ پشتیوانی و پشتگیری له‌ مانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ راگه‌یاندنه‌كان داوای كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌كه‌ن.

پۆمپیۆ رونیكردۆته‌وه‌ له‌ كۆی 50 په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی كه‌ له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق كردوویه‌تی قسه‌كانیان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ بووه‌ كه‌ بۆ راگه‌یاندن داویانه‌ و له‌و په‌یوه‌ندییه‌ تایبه‌تانه‌دا هه‌موویان مانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكایان له‌ عێراق پێ باشه‌.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-01-16
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]