سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

حکومەتى هەرێم بۆ نەسڕوڵا: زۆر لەوە بچووکتری ئەو زماندرێژییە بکەی

زێد نیوز:

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی توندی حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا ده‌داته‌وه‌ و پێی ده‌ڵێت: زۆر لەوە بچووکتری ئەو زماندرێژییە بکەی.

جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی لێدوانێكی حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا، ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی دایه‌وه‌ كه‌ رایگه‌یاندبوو له‌كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی داعش له‌ هه‌ولێر و له‌و كاته‌ی قاسم سوله‌یمانی به‌ هانای هه‌ولێره‌وه‌ چووه‌ بارزانی "ترسی لێ نیشتووه‌ و له‌رزیوه‌".

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد "زۆر لەوە بچووکتری ئەو زماندرێژییە بکەی".

جوتیار عادل، وتیشی "تۆ کە لە ترسی نەیارەکانت ناوێری سەر هەڵبڕی، بۆ شەڕ بە نەتەوەیەک دەفڕۆشی کە هیچ پەیوەندییەکی بە تۆوە نییە، سەرۆک بارزانی ڕەمزی خۆڕاگری نەتەوەیەکە و تۆی ترسنۆک زۆر لەوە بچووکتری ئەو زماندرێژییە بکەی".


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-01-16
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]