سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

بڕی ئەو گۆشتە ئاشکرا کرا کە لە 2019دا خراوەتە بازاڕەکانی سلێمانی

زێد نیوز:

کوشتارگەی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماری بڕی ئەو گۆشتەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن کوشتارگەکەیانەوە خراوەتە بازاڕەکانی سلێمانی.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە ساڵی 2019، لەماوەی یەک ساڵدا لەکوشتارگە 332401 سەر ئاژەڵی بچوک، 39072 سەر ئاژەڵی گەورە (ڕەشە وڵاخ)، 63 سەر حوشتر، 37 سەر ئاسک کوشتاری بۆکراوە ڕێوشوێنی تەندروستی و قۆناغەکانی پشکنینی تێپەڕاندوە و ڕەوانەی بازاڕەکانی شاری سلێمانی کراوە. 

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، لەو ژمارەیەش کەکوشتاری بۆ کراوە 216 لاشەی ئاژەڵی بچوک و 109 لاشەی ڕەشەووڵاخ لەڕوی تەندروستی و بەهای خۆراکی شیاو نەبوون بۆ بەکارهێنان و ڕەتکراونەتەوە و سوتێنراون کە سەروو 90 تۆن گۆشتە، هاوکات 32753 ئۆرگانی لەشی ئاژەڵ ڕەتکراوەتەوەو سوتێنراوە بەهەمان مەبەست. 

راگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە، هاوشان لەگەڵ ئەرکی پشکنین، ستافی پزیشکی لەو ساڵەدا 5 توێژینەوەی زانستیان لەسەر نەخۆشیە هاوبەشەکانی نێوان ئاژەڵ و مرۆڤ کردووە کەلەڕێگەی گۆشتەوە دەگوێزرێتەوەو لەکوشتارگە دەستنیشانکراوە، لەهەمان کاتدا وتنەوەی دەیان وانەی تیۆری و پراکتیکی لەلایەن ستافی پزیشکی بەخوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-01-13
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]