سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

لەدانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا پەلاماری ئەندامانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ درا

زێد نیوز:

لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان و لەکاتی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازیی لە خانەنشینی موچە و دەرماڵە، ژمارەیەک لە پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی پەلاماری ئەندامانی فراکسیۆنی نەوەی نوێیاندا و بەهۆیەوە پەخشی راستەوخۆی دانیشتنەکە راگیرا.


گرژییەکە لەو کاتەدا دروست بوو کە ئەندامانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ باسیان لە رەتکردنەوەی موچەی خانەنشینی پەرلەمان دەکرد و ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ ئەوەی کە فۆڕمی تایبەت بە وەرنەگرتنی موچەی خانەنشینی پەرلەمانی کوردستان پڕ بکەنەوە و لەو کاتەدا ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی ئەو کارەی وەک موزایەدەکردن ناوبرد و لەو بارەیەوە گرژی دروست بوو و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی پەلاماری هەریەک لە سیپان ئامێدی و کازم فاروق ئەندامانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ درا و بەهۆیەوە پەخشی راستەوخۆی دانیشتنەکە راگیرا. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-01-13
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]