سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

لیستێکى نوێى دابەشکردنى موچە بڵاوکرایەوە.. ئەم وەزارەتانە مووچە وەردەگرن

زێد نیوز:

وەزارەتى داراىیى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان لیستێکى نوێى دابەشکردنى مووچەى بڵاوکردەوە و تیایدا چەند وەزارەتێک موچە وەردەگرن.

بەگوێرەى راگەیەندراوێکى وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان" سبەینێ دووشەممە موچەى وەزارەتى پیشمەرگە و دیوان و لیواکان دابەشدەکرێت".

ئاماژە بەوەش کراوە "رۆژى سێشەممە موچەى یەکەى 70 و 80ى وەزارەتى پێشمەرگە و رۆژى چوارشەممە مووچەى وەزارەتى پەروەردە و رۆژى پێنجشەممە مووچەى وەزارەتى دارایى و ئابورى، دابەش دەکرێت".

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سبەی دابەشكردنی موچە دەستپێدەکات".

جەختی کردەوە " بەهۆی هەندێ بابەتی هونەرییەوە ئەم چەند رۆژە دابەشكردنی موچە دواكەوت".


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-01-12
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]