سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

ئەمریکا چەند سزایەکی دیکەی بەسەر ئێراندا سەپاند

زێد نیوز:

لەکۆنگرەیەکی هاوبەشی رۆژنامەوانیدا، هەردوو وەزیری خەزێنە و دەرەوەی ئەمریکا چەند سزایەکی نوێی ئەو وڵاتەیان بەسەر ئێراندا ئاشکرا کرد.


هەریەک لە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ستیڤن میوچین، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی هاوبەشدا لە واشنتۆن سزا نوێکانی ئەمریکایان بەسەر ئێران لە کاردانەوەی هێرشە موشەکییەکەی ئەو وڵاتە بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، خستەڕوو. 

بەگوێرەی لێدوانی ئەو دوو وەزیرە، ئەمریکا 17 سزای ئابوری خستە سەر چەند کۆمپانیایەکی نێوخۆیی ئێران و ٨ بەرپرسی ئێرانی سزادا کە بەبڕوای ئەمریکا لە هێرشە موشەکییەکەی کە کرایە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق تێوەگلاون. 
هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد "سزا دەخەینە سەر بەرپرسێکی باڵای ئێران کە پەیوەستە بە موشەکە بالیستییەکان و سزاش دەخرێتە سەر فەرماندەی گشتی بەسیجی ئێران". 

لەکۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئەو دوو وەزیری ئەمریکا جەختیان کردەوە "وڵاتەکەیان بەردەوام دەبێت لەسەر سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا تا ئەو کاتەی ئەو وڵاتە لەچالاکییەکانی بۆ نانەوەی گرژی لەناوچەکە رادەگرێت".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-01-10
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]