سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
عێڕاق

ئەو ئۆتۆمبیلەی تەرمەکەی قاسم سولەیمانی پێ گوازرایەوە کاردانەوەی لێکەوتەوە

زێد نیوز:

ئەو ئۆتۆمبیلەی کە تەرمی هەریەک لە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی پێ دەگوێزرایەوە لە مەراسیمی ماڵئاوایی لێیان کاردانەوەی لێکەوتەوە.


بڵاوبوونەوەی وێنەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری شۆفرلێتی ئەمریکی کە تەرمەکانی سولەیمانی و موهەندیسی لەسەر بوو و بەوێنەی سولەیمانی و موهەندیس رازێنرابوەوە کاردانەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروستکرد و چالاکوانان کەوتنە گاڵتەپێکردن پێی. 

بەشێک لە چالاکوانەکان نووسیویانە "بە ئۆتۆمبێلێکی ئەمریکی تەرمەکان دەگوێزنەوە و هەتافیش دەکێشن و دەڵێن "مەرگ بۆ ئەمریکا". 

ئاماژەشیان بەوە کرد کە ئەو کارە لەگەڵ بڕوای ئەو کەسانە یەک ناگرنەوە کە لەڕێوڕەسمەکەدا بوون. 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-01-04
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]