سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
عێڕاق

سێ سەرکردەی میلیشیاکانی عێراق هەڵهاتن و عێراقیان جێهێشت

زێد نیوز:

ماڵپەری ئەلحوڕەى ئەمریکی لەسەر زاری سەرچاوەیەکی عێراقی بڵاوی کردەوە لەدوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، سێ سەرکردەی دیاری دڵخوازی ئێران لەنێویاندا قەیس خەزعەلی، عێراقیان جێهێشتووە.


بەگوێرەی سەرچاوەکە خەزعەلی بەرەبەیانی رۆژی هەینی لەگەڵ خێزانەکەیدا بەرەو ماڵە کۆنەکەی خۆی لە شاری نەجەف رۆشتوە و لەوێوە بۆ ئێران هەڵهاتووە. 

ئەمە لەکاتێکدا ماڵپەرە نزیکەکانی عەسائیب نامەیەکیان لەبارەی کوژرانی سولەیمانی و موهەندیس بڵاوکردەوە کە بەدەست و خەتی خەزعەلی نوسرابوو. 

هاوکات بەوتەی سەرچاوەکە ئەبو ئالای ولائی سەرکردەی میلیشیاکان کەتائیبی (سەیدولشوهەدا) رۆژی هەینی بەهەمان شێوە عێراقی جێهێشتووە و هەڵهاتووە بۆ ئێران و هەروەها شبل زەیدی سەرکردەی کەتائیبی ئیمام عەلی عێراقی جێهێشتوە و هەڵهاتووە بۆ بەیروت. 

ئەو سەرچاوەیە باسی لە دیارنەمانی فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی کردووە لەدوای بەئامانجگرتنی سولەیمانییەوە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە. 

ئەوەی جێی سەرنجە ئەمڕۆ (شەممە) لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی ئەبو مەهدی موهەندیس مالئاوایکردن لە تەرمی قاسم سولەیمانی کە لە شاری بەغدا بەڕێوە چوو بەشێکی زۆری ئەو سەرکردانەی میلیشیاکان ئامادەنەبوون و ئەوەش لەنێو تۆڕە کۆمەلایەتییەکان و میدیاکاندا پرسیاری زۆری دروستکردووە.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-01-04
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]