سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
عێڕاق

هادی عامری بووە جێگرەوەی مەهدی موهەندیس

زێد نیوز:

دەستەی حەشدی شەعبی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هادی عامری کردە جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و جێگرەوەی ئەبو مەهدی موهەندیس، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ (هەینی) لەگەڵ قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران لە بۆردومانێکی ئەمریکا لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کوژران.


دانانی عامری بە جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دوای ئەوە دێت کە بەفەرمانی عەلی خامنەیی، رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران جێگرەوەی قاسم سولەبمانی بۆ پۆستی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران دیاریکرد کە هاوڕێی دێرینی سولەیمانی بووە. 

بەگوێرەی فەرمانێکی عەلی خامنەیی، رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئیسماعیل قائانیی وەک فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئیران راسپارد. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-01-03
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]