سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

خامنەیی جێگرەوەی سولەیمانی دیاریكرد

زێد نیوز:

عەلی خامنەیی، رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران جێگرەوەی قاسم سولەبمانی بۆ پۆستی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران دیاریكرد كە هاوڕێی دێرینی سولەیمانی بووە.


بەگوێرەی فەرمانێكی عەلی خامنەیی، رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئیسماعیل قائانیی وەك فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئیران راسپارد. 

لەبڕیارەكەشدا خامنەیی روونیكردۆتەوە "بەرنامە و پلانی هێزی سوپای قودس هەمان ئەو بەرنامەیە دەبێت كە قاسم سولەیمانی جێبەجێی دەكرد".

لەبڕیارەكەشدا روونكراوەتەوە، قائانیی لە شەڕی ئێران و عێراقدا بەشدار بووە و بۆ ماوەیەكی زۆرە لەگەل قاسم سولەیمانیدا لە سوپای قودسدا كاردەكات.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-01-03
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: I[email protected]