سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
عێڕاق

سەدان سەربازی ئەمریکی گەیشتنە بەغدا

زێد نیوز:

لەدوای کوژرانی قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس، ئەمریکا سەدان سەربازی دیکەی رەوانەی عێراق کرد و بەوتەی بەرپرسێکی ئەمریکی سەربازەکان گەیشتوونەتە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.


ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لەسەر زاری بەرپرسێکی ئەمریکا بڵاوی کردەوە "نزیكه‌ی‌ 750 سه‌ربازی‌ ئه‌مریكی‌ گه‌یشتنه‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌غدا به‌ئامانجی‌ پاراستنی له‌ هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ک". 

ئاژانسەکە رونیکردۆتەوە، ‌مه‌به‌ستی‌ ره‌وانه‌كردنی ئه‌و ژماره‌ سه‌ربازه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ هه‌ر ئه‌گه‌رێك و پاراستنی‌ زیاتری باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكایه‌ له‌ به‌غدا.

جەختیشکراوەتەوە، سه‌ربازه‌كان بۆ هاوكاریكردنی‌ ئه‌و هێزه‌ مارێنزه ره‌وانه‌ كراون، كه‌‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر گه‌یشتنه‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-01-03
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]