سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

ئێران لەبارەی کوژرانی قاسم سولەیمانی: تۆڵە دەکەینەوە

زێد نیوز:

لە کاردانەوەی کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، ناوەندە سیاسیەکانی ئێران راگەیەندراوی جۆراوجۆریان بڵاوکردەوە و سەرجەمیان جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە تۆڵەی کوژرانی سولەیمانی دەکەنەوە.


سوپای پاسدارانی ئێران راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا  جگە لەوەی كوژرانی سوله‌یمانی له‌ شاری به‌غدا پشتڕاست كرده‌وه، بەڵێنی تۆڵەکردنەوەی کوژرانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێراندا و  ئاماژەش بەوە کرا "له‌ بۆردومانه‌كه‌دا جگه‌ له‌ سوله‌یمانی و موهه‌ندیس، زاوایه‌كی قاسم سوله‌یمانی و محه‌مه‌د ره‌زا جابری به‌رپرسی پڕۆتۆكۆڵی حه‌شدی شه‌عبی و چه‌ند به‌رپرسێكی تری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون".

ڕابەڕی باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیش راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا قاسم سولەیمانی وەک سەرکردەیەکی بەرەنگاری جیهانی دژ بەئەمریکا و تاوانبارانی تری نێودەوڵەتی ناوبرد و هۆشداری ئەوەیدا "ئەوەی دەستی بۆ درێژ کردبێت تۆڵەی توندی لێدەکرێتەوە".

عەلی خامنەیی، وتیشی "تۆڵەیەکی قورس چاوەڕوانی ئەو تاوانبارانە دەکات کە دەستیان بەخوێنی قاسم سولەیمانی و هاوڕیکانی سوره‌". 

وتەبێژی سوپای پاسدارانیش راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و جەختی کردەوە "دڵخۆشی و ئاهەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل بەبۆنەی کوشتی سلێمانیەوە دریژە ناکێشێت".

عەمید ڕەمەزان شەریف، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران رونیکردەوە ،لەمڕۆ بەدواوە سوپای پاسداران دەچێتە قۆناغێکی تری بەرەنگاربوونەوەوە . 

ئەمڕۆ (هەینی) وەزارەتی بەرگری ئەمریکا راگەیەندراوێکی لەبارەی بەئامانجگرتنی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد "لەبۆردومانەکەدا هەریەک لە قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس کوژران". 

لە راگەیەندراوەکەی پەنتاگۆن هاتووە "بەرەبەیانی ئەمڕۆ (هەینی) لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا لەکاتێکدا کە فەرماندەی فەیلەقی قودس لە لوبنانەوە بەرەو بەغدا دەگەڕایەوە لە بۆردومانێکدا بۆ سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانیان هەریەک لە قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران و مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی كوژران.

راگەیەندراوەکە رونیدەکاتەوە، فەرمانی بۆردومانکردنەکە و بەئامانجگرتنی سولەیمانی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دراوە و بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە. 

راگەیەندراوەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کوشتنی سولەیمانی و موهەندیس لە تۆڵەی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا بووە لە بەغدا هەروەها بۆردومانکردنی سەربازگەی کەی وەن-ی ئەمریکی لە شاری کەرکوک کە هاووڵاتییەکی ئەمریکی تیادا کوژرا. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-01-03
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]