سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
عێڕاق

لە بۆردومانێکی ئەمریکا قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس کوژران

زێد نیوز:

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا راگەیەندراوێکی لەبارەی بەئامانجگرتنی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد "لەبۆردومانەکەدا هەریەک لە قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس کوژران".


لە راگەیەندراوەکەی پەنتاگۆن هاتووە "بەرەبەیانی ئەمڕۆ (هەینی) لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا لەکاتێکدا کە فەرماندەی فەیلەقی قودس لە لوبنانەوە بەرەو بەغدا دەگەڕایەوە لە بۆردومانێکدا بۆ سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانیان هەریەک لە قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران و مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی كوژران.

راگەیەندراوەکە رونیدەکاتەوە، فەرمانی بۆردومانکردنەکە و بەئامانجگرتنی سولەیمانی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دراوە و بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە. 

راگەیەندراوەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کوشتنی سولەیمانی و موهەندیس لە تۆڵەی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا بووە لە بەغدا هەروەها بۆردومانکردنی سەربازگەی کەی وەن-ی ئەمریکی لە شاری کەرکوک کە هاووڵاتییەکی ئەمریکی تیادا کوژرا. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-01-03
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]