سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
عێڕاق

سوپاسالارى ئەمریکا هۆشدارى توند دەداتە ئەندام و لایەنگرانى حەشدى شەعبى

زێد نیوز:

سوپاسالاری ئەمریکا رایگەیاند"هەر ئەندام و لایەنگرێکی حەشدی شەعبی هەڵبکوتێتە سەر باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا رووبەڕووی ئەنجامی توند و چاوەڕواننەکراو دەبێتەوە".

 
مارک میڵی، سوپاسالاری ئەمریکا هۆشداری دەدات لە ئەگەری پەلاماردانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بۆ جارێکی تر لەلایەن ئەندامان و لایەنگرانی حەشدی شەعبی و دەڵێت "هەر کەسێک ئەو کارە بکات رووبەڕووی ئەنجامی توند و چاوەڕواننەکراو دەبێتەوە". 
هاوکات مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند "زانیارییان هەیە کە هەندێک لە گروپە چەکدارە شیعەکان لە عێراق ئەوانەی لە ئێرانەوە نزیکن بەرنامەی ئەوەیان هەیە هێرشی دیکە بکەن بۆ سەر ئامانجەکانی ئەمریکا. 

ئێسپەر هۆشداریدا "ئامادەین بۆ بەرگریکردن لە خۆمان و رێگەگرتن لە هەر مامەڵەیەکی دیکەی خراپ لەلایەن ئەو گروپانەوە، کە هەموویان لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن و رێنماییان پێدەدرێت". 

جەختیشی کردەوە "یاریەکە گۆڕاوە. ئامادەین ئەوەی پێویست بێت بیکەین بۆ پاراستنی ستاف و بەرژەوەندی و هاوبەشەکانمان لە ناوچەکەدا".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-01-02
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]