سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
عێڕاق

عادل عەبدولمەهدی هەڕەشەی گرتنەبەری رێوشوێنی توند دەکات

زێد نیوز:

سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق هەڕەشەی گرتنەبەری رێوشوێنی توند دەکات بەرامبەر ئەو کەسانەی هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.


عادل عەبدولمەهدی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کرد "هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر یەکە سەربازییەکان لە ڕۆژی  29/12/2019 ئیدانەکراوە لەلایەن حکومەت لەسەرجەم ئاستەکان و چەندین ڕێوشوێنمان لەو بارەیەوە گرتووەتە بەر". 

لە راگەیەندراوەکەیدا عەبدولمەهدیدا داوا لە هاووڵاتیان دەکات خۆیان بەدووربگرن لە بەریەککەوتن لەگەڵ باڵیۆزخانەکان و داواشی کرد ئەوانەی لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکان لە بەغدا بەپەلە شوێنەکە جێبهێڵن. 

جەختیشی کردەوە "هەر هێرشێک بۆ سەر باڵیۆزخانەکان و نوێنەرایەتی وڵاتانی بیانی، بەتوندی ڕوبەڕووی دەبینەوە و بەتوندترین سزا ئەنجامدەرانی سزا دەدرێن". 

بەر لە راگەیەندراوەکەی عادل عەبدولمەهدیش دەزگای دژە تیرۆری عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی سوتاندنی بەشێک لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بڵاوکردەوە و رەتیکردەوە کە راسپێردرابن بۆ پارێزگاریکردن لە باڵیۆزخانەکە. 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئەرکەکانی دەزگاکەیان تەنها تایبەتە بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ڕانەسپێردراون کە پارێزگاری لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا بکەن. 

راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ (سێشەممە) بەسەدان هاووڵاتی و لایەنگری هێزەکانی حەشدی شەعبی لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا گردبوونەوە و ئیدانەی هێرش و بۆردومانی ئەمریکایان کرد بۆ سەر چەند بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە قائیم . 

لەخۆپیشاندان و گردبونەوەکەدا کە بەشێکی زۆر لە فەرماندە و سەرکردەکانی حەشدی شەعبی بەشدارییان تێدا کرد، بەشێک لە دیواری باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئەمریکایان لە بەغدا سوتاند. 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-12-31
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]