سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
عێڕاق

دژە تیرۆر رەتیدەکاتەوە راسپێردرابن بۆ پارێزگاریکردن لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

زێد نیوز:

دەزگای دژە تیرۆری عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی سوتاندنی بەشێک لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بڵاوکردەوە و رەتیکردەوە کە راسپێردرابن بۆ پارێزگاریکردن لە باڵیۆزخانەکە.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئەرکەکانی دەزگاکەیان تەنها تایبەتە بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ڕانەسپێردراون کە پارێزگاری لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا بکەن. 

راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ (سێشەممە) بەسەدان هاووڵاتی و لایەنگری هێزەکانی حەشدی شەعبی لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا گردبوونەوە و ئیدانەی هێرش و بۆردومانی ئەمریکایان کرد بۆ سەر چەند بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە قائیم . 

لەخۆپیشاندان و گردبونەوەکەدا کە بەشێکی زۆر لە فەرماندە و سەرکردەکانی حەشدی شەعبی بەشدارییان تێدا کرد، بەشێک لە دیواری باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئەمریکایان لە بەغدا سوتاند. 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-12-31
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]