سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
عێڕاق

سایتی سەرۆکایەتی وەزیران و شەش وەزارەت هاککرا

زێد نیوز:

ئەمڕۆ (چوارشەممە) ماڵپەری حکومەتی عێراق و هەریەک لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و پەروەردەر و نەوت و تەندروستی و پەیوەندییەکان و بازرگانی، هاککران.

 بەگوێرەی میدیاکانی عێراق پڕۆسەی هاککردنەکە لە بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆوە جێبەجێکراوە و بەر لە ئەنجامدانی هاکەکەش، هەژمارێکی ساختەی تویتەر پۆستێکی بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیبووی "ئەی دوژمنانی ژیان..ئەمشەو مەخەون.. گورزێکی بروسکەئاساتان بەردەکەوێت". 

هەروەها داواشی لە میدیاکاران کردبوو کە ئەگەر نیشتیمانپەروەرن ئەوانیش ئەمشەو نەخەون و ئەو شتە روماڵ بکەن کە روودەدات. 

هەروەها لەدوای ئەنجامدانی هاکەکەوە لەپۆستێکی تردا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە لەو پڕۆسەیەدا 15 گیگابایت لە پەڕاوی فەرمی وەزارەتی نەوت و 8 گیگابایت لە پەڕاوی وەزارەتی بەرگری و 17 گیگابایت پەڕاوی لە وەزارەتی ناوخۆ بەدەستهێناوە. 
 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-12-18
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]