سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

قایمقامی قەزای چەمچەماڵ شۆفێرانی سنورەکە ئاگادار دەکاتەوە

زێد نیوز:

ڕەمک ڕەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و داوا لەو شۆفێرانە دەکات کە ئۆتۆمبێلەکانیان هەڵگری تابلۆی گەرمیانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی چەمچەماڵ بکەن.


لە ئاگادارییەکەی قایمقامی قەزای چەمچەماڵ کە وێنەیەکی بۆ (زێد نیوز) نێردراوە، ئاماژە بەوە کراوە "ئاگاداری هەر هاووڵاتییەکی سنوری قەزای چەمچەماڵ دەکەین، مۆڵەتی شۆفێرییەکەی گەرمیانە، واتا لەپشتی مۆڵەتەکەی نوسراوە (سلێمانی/گرمیان ) تا18ی ئەم مانگە سەردانی بەڕێوبەرێتی هاتووچۆی چەمچەماڵ/ بەشی مۆڵەت بکات، بەمەبەستی گەڕانەوەی فایل (ئەوەلیات)ی مۆڵەتەکەی". 

لە ئاگادارییەکەدا روونکراوەتەوە "لەو کاتە بەدواوە هاتووچۆی چەمچەماڵ، هیچ نوێنەرێکی ناچێتە بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان و بۆ گەڕانەوەی فایل پێویستە خاوەن مۆڵەت خۆی سەردانی قەزای کەلار بکات". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-12-07
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]