سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

بەڵگەی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان تورکیا و داعش

زێد نیوز:

بڵاوبوونەوەی بەڵگەنامەیەک دەیسەلەمێنێت کە وڵاتی تورکیا هاوکاری چەکدارانی داعش دەکات و هەوڵیداوە لەوێوە چەکداری داعش بنێرێتە وڵاتانی ئەوروپا.


بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامەیە، دەزگا هەواڵگرییەکانی تورکیا، لەو وڵاتەوە ئاڕاستەی کردەوە تیرۆرستییەکانی داعشیان لە سوریا و زۆرێک لە وڵاتە ئەوروپییەکانی دیکە، کردووە.

لە بەڵگەنامەیەکی دیکەشدا نامەیەکی ئەبوبەکر بەغدادی بڵاوکراوەتەوە کە ئاڕاستەی شانەکانی داعش لە تورکیا کراوە و داوای لێکردوون هاوکاری چەکدارێکی داعش بکەن بۆ ئەوەی بەرەو ئەوروپا بچێت. 


هەر لەو چوارچێوەیەدا لیستی ناوی کۆمەڵێک چەکداری داعش بڵاوکراوەتەوە، کە داوایان لێکراوە لە تورکیاوە بچنە وڵاتانی ئەوروپا بۆ ئەنجامدانی کاری تیرۆرستی، کە نزیکەی 20 کەس دەبن.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-12-06
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]