سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

شیرین ئەمین دوو بەڵگەنامە لەبارەی دۆسیەی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی بڵاودەکاتەوە

زێد نیوز:

شیرین ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و هاوسەری کاوە گەرمیانی رۆژنامەنووسی تیرۆرکراو دوو بەڵگەنامە لەبارەی کەیسی تیرۆرکردنی هاوسەرەکەی بڵاودەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە لەدوای تێپەڕبوونی شەش ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی کاوەدا تائێستا بکەری راستەقینەی بکوژی کاوە نادیارە و بە ئازادانە دەسوڕێتەوە.


شیرین کە بە شیرین کاوە گەرمیانی ناسراوە، لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک دوو بەڵگەنامەی سکاڵای بەرپرسانی یەکێتی لە کاوە گەرمیانی بڵاوکردۆتەوە و لەبارەیەوە نووسیویەتی "کاوە گەرمیانی تالەژیاندا بوو لەسەر کاری ڕۆژنامەوانی سکاڵای بەرپرسانی یەکێتی، بە کەلەپچەکراوی ئەبرایە بەردەم دادگا". 

ئاماژە بەوەش دەکات "بەڵام وا شەش ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی کاوەدا تێدەپەڕێت تائێستا بکەری ڕاستەقینەی بکوژی کاوە نادیارە و بەئازادنە دەسوڕێتەوە حکومەت و دەسەڵاتیش دەڵێن یاسا سەروەرە.!!"



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-12-05
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]