سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

وەزیری دارایی هەرێم: لەگەڵ حکومەتی عێراق لەبارەی نەوت و بودجە و قەرزەکان رێککەوتین

زێد نیوز:

وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەگەڵ حکومەتی عێراق سەبارەت بە دۆسیەی نەوت، قەرزەکان و بودجە رێککەوتین".


لەمیانەی ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوە کرد "توانیمان رێککەوتن لەسەر نەوت بکەین و رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ دەکەین. هه‌روه‌ها توانیمان لەبارەی قەرزەکان، بگەینە لێکتێگەیشتنێک".

روونیکردەوە، ئەگەر به‌غدا رێككه‌وتنه‌كه‌ جێبه‌جێ بكات کێشەی مووچە نامێنێت. حکوومەتیش لە دانەوەی مووچەی فەرمانبەران بەرپرسیارە. چونكه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 8 مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و 12 مووچه‌ی خانه‌نشینان قه‌رزاره‌.

وه‌زیری دارایی ئاماژه‌ی به‌وەكرد، پێشتر بڕیاری بڕینی بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان سیاسی بووه‌ و بۆ بوودجه‌ی ساڵی 2020ـیش ئێستا تۆپه‌كه‌ له‌ گۆڕەپانی په‌رله‌مانی عێراقه‌ و ئێمه‌ وه‌ك شاندی دانووستانكاری حكوومه‌ت كاره‌كانمان ته‌واوكردووه‌ و ئه‌ركی نوێنه‌رانی كورده‌ له‌ به‌غدا له‌ كاتی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بوودجه‌ به‌رگریی له‌ مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن و بیچه‌سپێنن.

وه‌زیری دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دانووستانه‌كانی ئه‌مجاره‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا سه‌ركه‌وتوو بووه‌ و له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌دا ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا كراوه‌.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-12-05
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]