سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

زێد نیوز:

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی پێشبینییەکانی کەشوهەوای شارەکانی هەرێمی کوردستان، بڵاوکردەوە.


لەراگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمدا ئاماژە بەوە کراوە "پێشبینی دەكرێت لە سبەینێوە شەپۆلێكی بەفرو باران ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و پلەكانی گەرما دابەزن و لەهەندێك ناوچە بۆ ژێر سفر نزم بێتەوە". 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە "سبەی (پێنجشەممە) هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و پێشبینی دەكرێت شەپۆلێكی بەفر ناوچە شاخاوییەكان بەتایبەت سنورییەكان و هەورەها باران و هەورە بروسكە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە".

راگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە، سەرەتا شەپۆلەكە لە ناوچەكانی رۆژئاوای هەرێمی كوردستانەوە دەست پێدەكات و كاریگەی شەپۆلەكەش رۆژی هەینی زیاتر دەبێت و زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە.

جەختیشکراوەتەوە "ئێوارەی رۆژی (شەممە) كاریگەری شەپۆلەكە لاواز دەبێت".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-12-04
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]