سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

لەساڵڕۆژی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی چەند چالاکییەک بەڕێوە دەچێت

زێد نیوز:

له‌شەشەمین ساڵڕۆژی تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نوس كاوە گەرمیانیدا، سبەینێ (5/12/2019) چه‌ند چالاكییه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


بەگوێرەی راگەیەندراوی ئەنجامدانی شەشەمین ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی، چالاکیەکانی رێوڕەسمەكە بەمشێوەیە دەبێت:

- مەراسیمی دانانی تاجەگوڵینە لەسەر گڵکۆی شەھیدی قەڵەم (کاوە گەرمیانی)، لەگۆڕستانی کەلاری کۆن، کاتژمێر 10:00ی سه‌رله‌بەیانی.

- دابەشکردنی خەڵاتی ساڵانەی شەھیدی قەڵەم (کاوە گەرمیانی) لەھۆڵی بەڕێوبەرایەتی رۆشنبیریی گەرمیان، تەنیشت قوتابخانەی شەھید ئارام، کاتژمێر 3:00ی پاش دوانیوەڕۆ.

- مەراسیمێكی تایبەت لەژوری شەھیدی قەڵەم (کاوە گەرمیانی)، لەماڵی شەھید لەگەڕەکی سەرکەوتن، کاتژمێر 8:30ی شەو.

شەوی‌ 6/5 كانوونی‌ دووەمی‌ ساڵی‌ 2013، رۆژنامەنوس‌و په‌یامنێری‌ گه‌رمیانی‌ رۆژنامه‌و سایتی‌ ئاوێنه‌، كاوە گەرمیانی‌ له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی‌ خۆی‌ له‌قه‌زای‌ كه‌لار دەسترێژی‌ گولـلەی‌ لێكراو بەبەرچاوی‌ دایكیەوە شەهیدكرا.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-12-04
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]