سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

پۆلیسی سلێمانی دوو کەسی دەستگیرکرد.. هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی ژنانیان کردبوو

زێد نیوز:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار بڵاوکردەوە کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی ژنانیان کردبوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە "لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری تۆمەتبارێكیان دەستگیر كردووەكە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی لە ئافرەتێك كردبوو بەوەی ئەگەر كاری نەشیاوی لەگەڵ نەكات وێنەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو دەكاتەوە". 

بەڕێوەبەرایەتییەکە روونیدەکاتەوە، لەئێستادا ئەو تۆمەتبارە كە  تەمەنی 28 ساڵە و ڕەگەز نێرە بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.

ئاماژە بەوەش کراوە، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ كوردسات و بەهاوكاری‌ بەشی‌ پۆلیسی نەهێشتنی‌ تاوان تۆمەتبارێكیان دەستگیركردوە كەهەستاوە بەبڵاوكردنەوەی‌ وێنەی‌ نەشیاوی ئافرەتێك،  لەئێستاشدا ئەو تۆمەتبارە بەفەرمانی دادوەر ڕاگیراوە و دانی ناوە بەوەدا كە لەڕێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتییەوە وێنەی نەشیاوی سكاڵاكاری بڵاوكردۆتەوە.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-12-04
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]