سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ئابوری

لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 بڵاوکرایەوە

زێد نیوز:

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستدەکات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.


سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە (زێد نیوز)ی وت "لە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوەوە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستدەکات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 9 و لەو هەفتەیەدا چەند وەزارەتێک مووچە وەردەگرن". 

بەگوێرەی سەرچاوەکە، هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت: 
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٢/٨ موچەی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواکان دابەش دەکرێت

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٢/٩ مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٢/١٠ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٢/١١ مووچە وەزارەتی دارایی دابەش دەکرێت

ڕۆژی پێنخشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٢/١٢ موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-12-04
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]